السبت، 21 ديسمبر 2013

له‌ هه‌ولێر دوو قوتابى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كوفريان نه‌كردووه‌ ده‌رده‌كرێن

له‌ يه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ييه‌كانى هه‌ولێر به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ دوو قوتابى له‌ كاتى ووتنه‌وه‌ى سروودى (ئه‌ى ڕه‌قيب ) ئه‌و دێڕه‌ى ووشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ى كوفرى تێدايه‌ گۆڕيويانه‌و له‌ جياتى ( دينمانه‌ ئاينمان هه‌ر نيشتيمان ) ووتويانه‌ : دينمانه‌ ئاينمان هه‌ر ئيسلام ! له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌رێت .

له‌ رِۆژى ئاڵاى كوردستان 17ى ئه‌م مانگه‌ له‌ قوتابخانه‌ى كوردايه‌تى له‌ هه‌ولێر , دوو قوتابى كۆپله‌يه‌ك له‌ سروودى ئه‌ى ره‌قيب ده‌گۆڕن و به‌ ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر (به‌كر كه‌ريم ) ئه‌وه‌شى پشتڕاست كردۆته‌وه‌ كه‌ دوو قوتابيه‌كه‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌يه‌كى تر كه‌ خۆيان حه‌زيان لێييه‌ , هۆكارى ئه‌م سزايه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌ كه‌ گوايه‌ سروودى ئه‌ى ره‌قيب سروودێكى نيشتيمانيه‌ و بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك نييه‌ بيگۆرێت , له‌ كاتێكدا نه‌ به‌ ياسا و نه‌ به‌ هيچ پێوه‌رێكى زانستى و لۆژيكى (ئه‌ى ره‌قيب ) بۆ سروودى نيشتيمانى ناشێت .

(ئيسلام نيوز )

0 التعليقات:

سه‌رنجێك بنوسه‌

إرسال تعليق

Blogger Widgets

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger