بسم الله الرحمن
الرحيم
الحمد لله والصلاة
والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن ولاه, اللهم إني أعوذ بك من منكرات الأخلاق والأعمال و
الأهواء و الأدواء . أما بعد :
پێش ئه‌وى بێيينه سه‌ر به‌ڵگه‌كان له كه‌وانه‌يه‌كدا ئه‌و
ئه‌نجامه‌ى پێى ده‌گه‌ين و به‌نده‌ش پێى راسته ده‌نوسين ( بينينى خواى په‌روه‌ردگار
له خه‌ودا دروسته ) ئه‌مه‌ش به ئاسانى پێى نه‌گه‌يشتوين
به‌ڵكو چاوێكمان
به راى زانايان و ئه‌و ده‌قانه خشاندووه كه ده‌رباره‌ى خه‌و بينين به خواى په‌روه‌ردگاره‌وه
هه‌ن له قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ووته‌ى زانايان .
له‌راستيدا بينينى
خواى په‌روه‌ردگار له خه‌ودا شتێكه ناتوانرێت بڵێين درۆيه , وه ناشتوانين وه‌ك
خۆى بڵێيين راسته چونكه : ئه‌وه واريد بووه له‌لاى ئه‌هلى سوننه كه خواى په‌روه‌ردگار
له هيچ شتێك له
دروستكراوه‌كانى ناچێت (ليس كمثله شىء وهو السميع البصير ...) خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و
كه‌سه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى بينيوه به خواى په‌روه‌ردگاره‌وه له شێوه‌ى مرۆڤدا بێت ! ئه‌وه
گومان له راستێتى ئه‌كرێت
هه‌روه‌ك چۆن ناشتوانين
باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ين كه ئه‌وه شه‌يتان بێت چونكه ئه‌وه چه‌سپاوه كه شه‌يتان
ناتوانێت خۆى بكاته سه‌ر شێوه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) چ جاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!
بۆيه خه‌وبينين
به خواى په‌روه‌ردگاره‌وه شتێكه ناتوانرێت لێك بدرێته‌وه , وه‌ك خه‌و بينينه‌كه‌ى
حه‌زره‌تى يوسف كه له خه‌ويدا 11 له خۆر‌و ئه‌ستێره‌و مانگ كرنوشى بۆ ئه‌به‌ن ! ئايا
ئه‌توانين چۆنيه‌تى ئه‌و خه‌وه بزانين كه چۆن خۆر‌و ئه‌تسێره‌كان به‌و خڕى و شێوه
جياوازانه‌يه‌وه
كرونش ئه‌به‌ن
بۆ يوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) ؟ يان وه‌ك خه‌و بينينى پاشاكه وايه كه له خه‌ويدا حه‌وت
گاى زه‌عيف حه‌وت گاى قه‌له‌و ئه‌خوات و حه‌وت گوله گه‌نمى پوچ حه‌وت گوله‌گه‌نمى
قه‌له‌و پڕ دان ئه‌خوات !!!
ئايا ئه‌م خه‌ونه
چۆن ئه‌هێنرێته پێش چاو ؟ ته‌وه‌قوع ناكرێت چۆنها بووه .... ته‌نها يوسف پێغه‌مبه‌ر
(ع.س) خۆى ده‌زانێت شێوه‌كه‌ى چۆن بوه !
زۆرێك له زانايان
و پياو چاكان باسى ئه‌وه‌يان كردووه كه خواى په‌روه‌ردگاريان له خه‌ودا بينيوه
له‌وانه : ( ئيمامى ئه‌حمه‌د فه‌رموويه‌تى 90 جار خواى په‌روه‌ردگارم له خه‌ودا بينيوه
!! هه‌روه‌ها ( العلامة الآلوسي رحمه الله ) له كتێبى روح المعاني ج9 ص52 ده‌فه‌رموێت
:
سوێند و سوپاس
بۆخوا من له خه‌ومدا 3 جار خواى په‌روه‌ردگارم بينيوه , سێه‌مين جاريش ساڵى 1246
كۆچى بووه , بينيتم (جل شأنه) سه‌رتاپا نور بوو , له خۆ هه‌ڵاته‌وه , كۆمه‌لێك
قسه‌ى پێ ووتم كه تا خه‌به‌رم بۆوه بيرم چوونه‌وه .
هه‌روه‌ها زۆرێكى
تر له زانانيان له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئايا خه‌وبينين به خواى په‌روه‌ردگاره‌وه دروسته
و راسته ؟ فه‌رموويانه : ئه‌بێت مرۆڤ خه‌وببينيێت به خواوه له دنيا به‌ڵام ئه‌وه
به‌و شێوه‌يه نييه
كه باوه‌ڕداران
له به‌هست و ڕۆژى دواى به چاوى خۆيان خواى په‌روه‌ردگار ده‌بينن , به‌ڵكو له دنيادا
بينينێكه به دڵ و مرۆڤه پياوچاك و زاناكان زياتر ئه‌و خه‌ونه ئه‌بينن به خواى
په‌روه‌ردگاره‌وه !
ئێستا ناوى به‌شێك
له‌و زانايانه ئه‌هێنين كه فه‌رموويانه خه‌وبينين به خواوه دروسته له‌وانه
( إبن باز , إبن عثيمين , إبن تيمية , ئيمامى به‌يهه‌قى , زاناى فه‌رمووده ناس (مقبل
الوادعي ) ,
عبد العزيز الراجحي
, هه‌وه‌رها ئيمامى ئه‌لبانى فه‌رموويه‌تى ( خوازاناتره ) , القاضي عياض , هه‌روه‌ها
زاناى پايه‌به‌رز (العلامة محمد بن العربي التباني) له كتێبى " تحذير العبقري
من محاضرات الخضري" ( 1/139) فه‌رموويه‌تى :
" رؤية الله تعالى في المنام جائزة باتفاق العلما‌ء".
واته بينينى خواى په‌روه‌ردگار له خه‌ودا دروسته به كۆده‌نگى زانايان , العلامة
الملا القاري ,الإمام البغوي , .....هتد ) زۆرێك له زانايان به دروستى ئه‌زانن و
پێييان وايه ئاساييه‌و ئه‌بێت
مرۆڤ خه‌و به‌خواى
په‌روه‌ردگاريشه‌وه ببينێت !!
پشتيوان لوقمان
23-9-2013
0 التعليقات:
سه‌رنجێك بنوسه
إرسال تعليق
Blogger Widgets