ئاشكرايه هێنده‌مان نادادگه‌رى و قۆرغكارى بينوه , هێنده‌مان دزى و گه‌نده‌ڵى بينوه , هێنده‌مان فه‌سادى سياسى بينوه
, هێنده‌مان خه‌ڵك بينى به جووتێ پاته‌وه له‌شاخه‌وه هاته شار و ئێستا مليۆنێره , هێنده‌مان بينى هه‌ژار و ده‌ستكورت بوو كه‌چى له‌پڕ بووه خاوه‌ن كۆمپانيا و كارگه و كه‌وته بازرگانى,
هێنده‌مان بينى .....هتد ئيتر چاومان به‌س نادادگه‌رى بينيوه و خه‌ڵكى چى تر باوه‌ڕيان به‌وه نييه دادگه‌رى سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگا , واته قورميش بوونه له‌سه‌ر باوه‌ڕ كردن به‌وه‌ى كه هه‌موو خه‌ڵك به‌و شێوه‌يه ئه‌گه‌ر چووه حوكمه‌ته‌وه و بووه كاربهدهس
هه‌ر دزى ده‌كات و ده‌ستپاك نييه ته‌نانه‌ت زۆرێك له خه‌ڵكى برواى وايه ئه‌گه‌ر خۆشى بچێته ئه‌و شوێنه واده‌كات !! ئه‌م بيركردنه‌وه سه‌قه‌ته به‌رهه‌م و زاده‌ى 20 ساڵ كاركردنى دوو حيزبى حوكمڕانى به‌ژه‌وه‌ندى خوازى گه‌نده‌ڵه كه له‌به‌ر وورگى خۆى
ئاگاى له خه‌ڵك و ميللتهكهى هه‌ژاران و چينى چه‌وساوه نييه و بوونه‌ته هۆى دروستكردنى چينايهتى ! به شێوه‌يه‌ك قاچيان له قورناوه و تيا چهقيوه كه زۆر ئه‌سته‌مه تياى ده‌ربێن مه‌گه‌ر به بڕينهوه ,حوكمهتيش هێنده‌ى پێ ووترا گه‌نده‌ڵ و دز و هيچ له‌بارا نه‌بوو
ئيتر پێى راهاتوه و شه‌رمى شكاوه ! هه‌تا ئێواره ره‌خنه‌ى زانستى و ماقولى لێ بگره و بۆى باس بكه وه‌ك وايه: ( نه‌باى بێ و نه باران ),
له ئێستادا پێويسته گۆرانكاريهكى وابێته ئاراوه كه له‌گه‌ڵ لابردنى گه‌نده‌ڵكاراندا گهندهڵيش له‌ناوببرێ , بۆ گۆڕينى ئه‌م بارودۆخه پێويسته گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران له ڕه‌گ ده‌ربهێنرێن باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ى كه
هه‌مان وهزيرو هه‌مان حيزب و هه‌مان سياسه‌تى كاركردنى پێشوو له كابينه‌كان ئێستادا ده‌بنه ئهولياو ئيتر دزى نامێنێت و گه‌نده‌ڵى بار‌و بنه‌ى ده‌پێچێته‌وه و ده‌ڕوا زۆر مه‌حاڵه !
لام وايه پارتى به ڕ‌ازى كردنى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزسيۆن چى تر ده‌ستى خۆى ناسوتێنێ ( تامقاشم هه‌بێت بۆ ده‌ستى خۆم بسوتێنم ) پێ ده‌چێ و ئه‌گه‌رى زۆره كابينه‌ى ئه‌مجاره
به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشتر بێت به‌ڵام جياوازيهكهى ئه‌وه ده‌بێت لهجياتى ئه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى به‌ته‌نها تاوانبارى ئه‌م هه‌موو نوشست و دواكهوتويهى هه‌رێم و به‌فيڕۆدانى سامانى گه‌ل بن
دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند لايه‌نێكى تردا‌و له‌م به‌ينه‌دا خوێنه‌كه وون ده‌بێت و ميللهت نازانێ يهقهى كێ بگرێت , له‌ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌مه‌شدا هه‌ميشه بزووتنهوهيهكى
چكدار و شۆڕشگێر دروست ئه‌بن له وڵاتدا‌و , ئيتر وڵات ده‌بێته كوشتارگه ! خوا به‌و ڕۆژه نه‌كات .
پشتيوان لوقمان
18-11-2013

0 التعليقات:
سه‌رنجێك بنوسه
إرسال تعليق
Blogger Widgets