الخميس، 21 نوفمبر 2013

ته‌وبه‌ى ڕاست و دروست

بسم الله الرحمن الرحيم
مرۆڤى باوه‌ڕدار پێويسته‌ به‌رده‌وام ته‌وبه‌ بكات و بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لاى خوا و په‌شيمان بێت له‌و هه‌ڵه‌ و تاوانانه‌ى ئه‌نجامى دوان ,چونكه‌ ژيانى دونيا كورته‌ و كه‌م بايه‌خه‌ و ڕۆژى دوايى هه‌تا هه‌تايه‌ و هه‌ميشه‌ييه‌ بۆيه‌ زۆر حه‌يفه‌ مرۆڤ ئه‌و دنيا بدۆڕێنێت له‌ پێناو دنيايه‌كى پێنج و دوو ڕۆژێك بۆيه‌ پێويسته‌ ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ين و له‌په‌رستشى خوا و گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوادا بيبه‌ينه‌ سه‌ر ,ده‌بێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌ريمان له‌ دونيا و قيامه‌ت .

خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحاً) [التحريم:8]زنايان له‌ ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا ده‌لێن واته‌ نه‌گه‌رێيته‌وه‌ سه‌ر تاوانه‌كه‌ت وه‌ك چۆن ماست نابێته‌وه‌ به‌ شير

زوو ته‌به‌ بكه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سانى ته‌وبه‌كارى خۆشده‌وێت (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ) [البقرة:222].

هه‌ر گيز بێ ئومێديش مه‌به‌ چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێت (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر:53].
مه‌رجه‌كانى ته‌وبه‌يه‌كى نه‌صوح:
يه‌كه‌م: ده‌ستبه‌جێ وازهێنان له‌ تاوانه‌كه‌و ئه‌نجام نه‌دانى

دووه‌م: ڕقلێبوونه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵه‌ و تاوانانه‌ى ئه‌نجامى دوان و خه‌مى بۆ بخوات كه‌ چۆن ئه‌و كاره‌ نه‌شياوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌ و په‌شيمان بێته‌وه‌ .

سێييه‌م: ئه‌نجام نه‌دانه‌وه‌ى تاوان, چ گه‌وره‌ بێت يان بچوك, پێويسته‌ به‌ ته‌واوى وازى لێ بهێنێت و نه‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رى.

چواره‌م:ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ت حه‌قى خه‌ڵك بوو پێويسته‌ بۆى بگێڕيته‌وه‌ يان گه‌ردنى خۆتى پێ ئازاد بكه‌ى.

پرسيار/ تا چ كاتێك ته‌وبه‌ وه‌رده‌گيرێت؟ 

بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ قورئان و سوننه‌ت , خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :

( إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيماً حَكِيماً * وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَاباً أَلِيماً) [النساء:17، 18]

واته‌ : ( خواى گه‌وره‌ ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌ و په‌شيمانييه‌ قبوڵ ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گوناه و نادروستى به‌ نه‌زانى و نه‌فامى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌ زوويى ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن و په‌شيمانى ده‌رده‌بڕن ئا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خوا ته‌وبه‌يان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام خوا زانايه‌ (به‌وه‌ى به‌نه‌زانى و نه‌فامى هه‌ڵه‌و تاوان ئه‌نجام ده‌دات) و دانايه‌و (ده‌زانێت كه‌ ئاده‌ميزاد هه‌ندێك جار لاوازى ڕووى تێده‌كات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت بۆيه‌ نائومێدى ناكات) "17" ته‌وبه‌و په‌شيمانى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نييه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـ و تاوان ,ئه‌و كاته‌ى مردن يه‌خه‌ى به‌ يه‌كێكيان گرت ئه‌وسا بڵێت : ئه‌وه‌ من به‌ڕاستى له‌ ئێسته‌وه‌ ته‌وبه‌م كرد, ته‌وبه‌ش له‌وانه‌ وه‌رناگيرێت كه‌ به‌ كافرى ده‌مرن بۆ ئه‌و جۆره‌ تاوان بارانه‌ هه‌موويان سزايه‌كى به‌ ئێشمان ئاماده‌كردووه‌ "18" )

پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى :"إن الله يقبل توبة العبد ما لم يغرغر".. واته‌  خوا ته‌وبه‌ ى به‌نده‌كانى قبوڵ ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ڕووى ده‌گاته‌ قوڕگى( .



پشتيوان لوقمان
31-7-2013

0 التعليقات:

سه‌رنجێك بنوسه‌

إرسال تعليق

Blogger Widgets

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger