السبت، 28 سبتمبر 2013

واتاى (لا إكراه في الدين) !

زۆر جا خوێنه‌رى قورئان هه‌ندێك ئايه‌تى به‌رچاو ئه‌كه‌وێت كه‌ واده‌زانێت دژ به‌يه‌ك و پێچه‌وانه‌ى يه‌كترن ! له‌ ڕاستيدا به‌ ڕووكه‌ش به‌و جۆره‌يه‌و خواى په‌روه‌ردگار به‌و مه‌به‌سته‌ ئايته‌ كانى قورئانى پيرۆزى دانه‌به‌زاندووه‌ , به‌ڵك و به‌ كه‌مێك تێڕامان ده‌زانين مه‌به‌ست چييه‌ لێييان ! زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ حيساب ره‌خنه‌گرى ئاينين و قسه‌ى زل ئه‌كه‌ن له‌مه‌ تێ ناگه‌ن و تونايان به‌سه‌ريدا نييه‌ و واده‌زانن خوانه‌خواسته‌ (تناقض ) و جياوازى و ناته‌واى له‌ قورئاندا هه‌يه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئايته‌ پيرۆزانه‌ ده‌هێننه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌, بۆنمونه‌ ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ بكه‌م ئايه‌تى (لا إكراه في الدين ) ه‌ .... واته‌ (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) هه‌ندێك جاريش خه‌ڵكى نه‌زان هه‌يه‌ نوێژ ناكات ياخود رۆژوو ناگرێ يان يه‌كێك له‌ پايه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام جێ به‌جێ ناكات ئه‌م ئايه‌ته‌ى له‌به‌ر كردووه‌ و كاتێك پێى ده‌ڵێيت بۆ ده‌يدات به‌سه‌رتا , جا ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌توانين بڵێين وه‌ڵامێكى كورتيشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ ! ته‌ماشا بكه‌ن خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانه‌كه‌يدا ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب} (التوبة:29) واته‌ : ئه‌ى ئيمانداران دژى ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕى راست و دروستيان به‌ خوا و رۆژى دوايى نييه‌ و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به‌ حه‌راميان داناوه‌ به‌ حه‌رامى نازانن په‌يڕه‌وى دينى حه‌ق نابن , له‌وانه‌ى كه‌ تێبيان پێدراوه‌ (گاور و جوله‌كه‌ ) بجه‌نگن .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بينن ئه‌مه‌ش ئايته‌ێكى ترى قورئانى پيرۆزه‌ و ئه‌مر به‌ كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ حه‌رامى خوا و پێغه‌مبه‌ر به‌ حه‌رام نازانن و باوه‌ڕين به‌خوا و ڕۆژى دوايى نييه‌ ! ئه‌ى كه‌واته‌ (لا إكراه‌ في الدين ) ماناى چييه‌ ؟! يان له‌ ئايتێكى ترى قورئانى پيرۆزدا خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة} (التوبة:123) واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ بجه‌نگن دژى ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ى كه‌ لێتان نزيك ده‌بنه‌وه‌ به‌ ده‌ور و به‌رتانا (نيازى شه‌ڕفرۆشتنيان هه‌يه‌ ) و با توند و تيژى و هێزو توانات تيا به‌دى بكه‌ن ,بشزانن خوا يار و ياوه‌رى پارێزكارانه‌ . به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ئايته‌ش ده‌بينين فه‌رمان به‌ كوشتنى كه‌سانى بێ باوه‌ه‌ڕ و شه‌ڕه‌نگێز ده‌كات !!

به‌ڕوونى جياوازى نێوان ئايته‌كه‌ى سوره‌تى به‌قه‌ره‌و دوو ئايه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى ته‌وبه‌ دياره‌ , كه‌ ئه‌وه‌ى يه‌كه‌ميان باس له‌وه‌ ده‌كات زۆر كردن له‌ ديندا نييه‌ و ئايه‌ته‌كانى سوره‌تى ته‌وبه‌ش باس له‌ روووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان ده‌كات و كوشتنيان به‌ پێويست ده‌زانێت !

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ته‌فسيرى زانايان ده‌كه‌ينه‌ ئه‌وئه‌نجامه‌ى كه‌ :

يه‌كه‌م : ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ بۆته‌وه‌ به‌ ئايه‌تى {يا أيها النبي جاهد الكفار والمنافقين} (التوبة:73) .

دووه‌م : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ نه‌بۆته‌وه‌ و (محكمة ) و تايبه‌ته‌ به‌ (أهل الكتاب ) جوله‌كه‌ و مه‌سيحى چونكه‌ ئه‌وان ئه‌توانن له‌ سايه‌ى جده‌وڵه‌تى ئيسلامدا بژين و (جزية ) سه‌رانه‌ بده‌ن به‌ ده‌وڵه‌تى ئيسلامى , ئه‌م ڕايه‌ زۆربه‌ى زنايانى له‌سه‌ر هاوڕان و راى زۆرينه‌يانه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌يد قوتب له‌ ته‌فسيره‌كه‌يدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ئايته‌ پيرۆزه‌ مه‌به‌ستى له‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناتونرێت بنچينه‌كانى بيرو باوه‌ڕ بچه‌سپێنرێت له‌ دڵى خه‌ڵكيدا چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ پێويسته‌ خۆى دركى پێ بكات و باه‌ڕى پێ بهێنيت هيچ كات ناتوانرێت به‌ كوشتن يان به‌ سزادان واى لێ بكه‌يت باوه‌ڕ بكات .

هه‌روه‌ها إبن عاشور ده‌فه‌رموێت نه‌خێر ئه‌م ئايته‌ نه‌سخ بۆته‌وه‌ و كارى پێ ناكرێت به‌ڵك و بۆ كاتێكه‌ كه‌ حوكمه‌تى ئيسلامى هه‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه‌ وسلم ) له‌ دواى فه‌تى مه‌ككه‌ به‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ى فه‌رموو (اذهبوا فأنتم الطلقاء) رواه البيهقي.

خواش زاناتره‌ !

له‌ كۆتاييدا ده‌لێم به‌ كورتى باسێكى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌مان كرد حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هيچ كات ئه‌م ئايه‌ت پيرۆزه‌ نابێته‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌سێك سزا نه‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نوێژ ناكات يان رۆژوو ناگرێت يان ....هتد و بوترێت (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) نه‌خێر ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌يه‌ كه‌ باسمان كرد !

والسلام عليكم ورحمة الله 

پشتيوان لوقمان
8-8-2013

0 التعليقات:

سه‌رنجێك بنوسه‌

إرسال تعليق

Blogger Widgets

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger