به‌ناوى خودا (به‌خشه‌رى به ميهر )
تێگه‌يشتمان بۆ چه‌مك و زاراوه ئاينى و رامياريه‌كان زۆرجار كورتيان هێناوه و به‌لاڕێداى بردوين بۆ كه‌وتنه هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌وه , كاتێك ده‌زانين (ئيسلام ) وا ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار وه‌ك ئاين و به‌رنامه‌ى مرۆڤايه‌تى بۆ پێغه‌مبه‌رمانى (د.خ) ناردووه و له قورئانى پيرۆز و سوونه‌تى پێغه‌مبه‌ردا به‌رجه‌سته‌يه , ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ياد بێت (ئيسلامى ) هه‌ڵگرانى ئه‌م دينه‌ن و ئه‌وانه‌ن رازين كه قورئان له‌سه‌رووى ده‌ستورو ياساوه بێت له وڵات‌دا و به پێى توانا هه‌وڵى هێناندى په‌يام و ئامانجه‌كانى ئه‌م ئاينه پيرۆزه ئه‌ده‌ن كه ئاينێكى گشتگيره و سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژيانى گرتۆته‌وه , كه‌واته لێره‌وه تێ ده‌گه‌ين كه مێژووى ( ئيسلامى ) ئاسمان وڕێسمانى فه‌رقه له‌گه‌ڵ مێژووى (ئيسلام ) چونكه مێژووى ئيسلامى ده‌كرێت بێ هه‌ڵه و كه‌م و كوڕى نه‌بێت و لادانى تيا بێت له (ئيسلام ) ئيسلاميش ره‌تى ده‌كاته‌وه كه هه‌ر كارێك بكرێت پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماو بنچينه‌كانى بێت كه‌واته هه‌ر خاڵێكى ره‌ش له مێژووى موسوڵمانان مێژووى خۆيانه و مێژووى ئيسلام بريتيه له‌و مێژووه‌ى كه موسوڵمانان په‌يره‌وى راسته‌قينه‌ى ئاينى ئيسلام بوون .
دياره دواى روخانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له ساڵى 1924 دڵسۆزانى ئه‌م ئاينه پيرۆزه چه‌ندين رێگه‌يان گرتۆته به‌ر بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى حوكمى ئيسلام و ووشياركردنه‌وه به ئاگا هێنانه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌وه‌ى كه ڕۆژئاوا به بێ ره‌وشتى پێش نه‌كه‌وتوون ئه‌گه‌ر چى پشتيان له ئاينه‌كهيان كرد به‌ڵام ئاينى ئێمه جياوازه , ئاينێكه هانمان ده‌دات بۆ كامڵ بوون و فێر بوون وگه‌ڕان به‌دواى زانست و داواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌ويمان لێ ده‌كات بۆيه (شوێنكه‌وتنى كوێرانه *ماڵمان ئه‌كات وێرانه ) يه‌كێك له‌و رێگايانه دروستكردنى گروپ و جه‌معيه‌ى ئيسلامى بوو (حيزبى ئيسلامى ) دياره خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هيچ كات موسوڵمانانيان وا په‌روه‌رده نه‌كردووه خۆيان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن له ئاست بێ باوه‌ڕان و هه‌ميشه له‌هه‌وڵى پێكهێنانى قه‌واره‌يه‌كى سايسى ئيسلاميدا بوون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له سايه‌يدا بحه‌وێنه‌وه , ئاشكراشه سه‌ره‌راى هاتنه‌به‌رى كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره تێخستنى ناحه‌زان به‌ڵام ئه‌م حيزبه ئيسلاميانه به‌م شێوه‌يه هه‌رمانه‌وه و ئێستا ده‌بينين له كوردستانى خۆشه‌ويستيشدا هه‌ن به‌ڵام پێويسته ئووه بزانين حيزبى ئيسلامى ته‌نها وه‌سيله و ئامرازێكه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى شه‌ريعه‌ت و چه‌سپاندنى ئه‌و دادگه‌رييه‌ى له ئيسلام‌دا هه‌يه و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بريتى نييه له ئيسلام چونكه وه‌ك بسام كرد ئيسلام جيايه له ئيسلامى , وه پێويسته ئه‌وه‌ش بزانين كه ئيسلام يه‌كه‌و به‌ش به‌ش ناكرێت !! زۆرجار ئه‌وانه‌ى دژى په‌يام و به‌رنامه‌ى ئيسلامن ئيسلام به‌ش كه‌ن بۆ (ئيسلامى سياسى و ئابورى و جوگرافى و ...هتد ) , به‌لێ ئيسلام يه‌ك ئيسلامه , به‌ڵام يه‌ك مه‌زهه‌ب و يه‌ك بۆچوونى شتێكه له سروشتى مرۆڤدا ره‌تكراوه‌يه‌و هه‌ركه‌سه‌و شێوازێك له كاركردن و خزمه‌تكردنى پێ باشه و ئيسلام هيچ زه‌ره‌رێكى لێ نه‌كه‌وتوه ئه‌گه‌ر يه‌ك حيزبى ئيسلامى هه‌بێت يان دووان يان سيان و زياتريش , گرنگ ئه‌وه‌يه موسوڵمان وه‌لائ و به‌رائى خۆى نه‌دۆڕێنێ و له‌گه‌ڵ يه‌كێكيان خزمه‌تى ئيسلام و ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات .
پشتيوان لوقمان
18-11-2013
0 التعليقات:
سه‌رنجێك بنوسه
إرسال تعليق
Blogger Widgets