الخميس، 14 نوفمبر 2013

دڵسۆزی و بۆ خوا بوون لە كار و كردەوەكانماندا

دڵسۆزی و بۆ خوا بوون لە كار و كردەوەكانماندا
نوسینی/پشتیوان لوقمان

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار ,دروسڵاو بۆ سەر گیانی پاكی پێغەبەری نازدار , وە یارو یاوەرانی باوەڕدار و شوێنكەوتوانی تا ڕۆژی ئاشكرا و دیار.... لە پاشان:
خوێنەری خۆشەویست بێگومان دڵسۆزی بۆ خوا بوون بریتیە لە مەرجی سەرەكی وەرگرتنی كردەوە و پەرستشەكان لای خوای پەروەردگار و قبوڵكردنی, واتە هەر كردەوەیەك بۆ خوا ئەنجام نەدرێت بە جوانی و ڕێك و پێكی و بە دڵسۆزی ئەوا وەرناگیرێت با چەندیش پێوەی ماندوو بیت و خێرەكەشت گەورەبێت , بۆیە پێویستە پێش ئەنجام دانی هەر كارێك نێتی خۆمان بۆ خوای پەروەردگار یەكلایی بكەینەوە و دڵسۆزانە و تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوا ئەنجامی بدەین
بەڕێزان بەندە بە پێویستی زانی بە كورت و پوختی باسی (الإخلاص) واتە :"دڵسۆزی بۆ خوا بوون " لەم نامیلكە بچوكەدا پێشكەش بە ئێوەی خۆشەویست بكات , بەو هیوایەی بتوانین تەنها بۆ خوا و لەبەر خوا بژین و خۆمان بپارێزین لە ڕیا و زیاتر لەخوا نزیك بینەوە خۆمان بۆ خوای پەروەردگار یەكلا بكەینەوە .

پشتیوان لوقمان
21 ڕەمەزانی 2013

واتای ئیخلاص:
واتای ئیخلاص وەك فەیرۆز ئابادی ئاماژەی پێ دەكات بریتییە لە : ( أخلص لله ترك الریا‌ء ) بۆ خوا بوون و خوا مەبەست بوون بریتییە لە وازهێننان لە (الریا‌و) واتە ڕوپامایی (كەسێك كارێكی چاك بكات لەبەر خوای نەبێت و بۆ ناوبانگ و ناسراوی بێت و بۆ ئەوەی خەڵكی پێی بڵێن كەسێكی چاكە ) .
ووشەی ئیخلاص بریتییە لە بەیەك خوا گرتن و خوا پەرستن بەتەنها ,بەڕاستی كەسانی دڵسۆز ئەو كەسانەن كە خوا پەرست و باوەڕدارن , ئیبن القیم (رەحمەتی خوای لێ بێت ) لە پێناسەی ئیخلاصدا دەفەرموێت :" هو إفراد الحق سبحانه بالقصد فی الطاعە أن تقصده وحده لا شریك له "  واتە : بریتیە لە بەیەك گرتنی خوا لە پەرستندا كە هیچ كەسێك نییە شایستەی بێت جگە لە خوای پەروەردگار .
هەروەها ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت : (استوا‌ء أعمال العبد فی الظاهر والباطن) واتە یەكسان بوونی كردەوەكانی بەندەیە بە ڕووكەش و نادیاریەوە. واتە ئەو كردەوەیە  ئەیكەیت لە گەڵ نێتی دڵاتا یەك شت بێت و بۆ یەك مەبەسـت بێت ئەمە بریتیە لە ئیخلاص.
بێگومان باشترین كردەوە ئەو كردەوەییە كە دڵسۆزی بۆ خوا بوونی زیاتری بۆ خوای پەروەردگار تێدایە  , مرۆڤی باوەڕداریش پێویستە كار و كردەوەكانی لە شیرك و ڕیا پاڵفتە بكات و پاكی بكاتەوە بە شێوەیەك شایستەی بەرزی  و گەورەیی خوای پەروەردگار بێت ,خوای پەوەردگار دەفەرموێت : ( وما أمروا إلا لیعبدوا الله مخلصین له الدین حنفا‌ء ) واتە : (لەگەڵ ئەوەشدا ) كە فەرمانیان پێ نەدرابوو مەگەر بەوەی پەرستشی خوا بكەن بە دڵسۆزی و ملكەچی بۆ بكەن خۆیان بە دوور بگرن لە لە هەموو بیروباوەڕێكی خوار و خێچ ) .

پێچەوانەی ئیخلاص

پێچەوانەی ئخلاص و دڵسۆزی بریتیە لە ڕوپامایی (بەرچاوی كردن ) خوای پەروەردگار دەفەرموێت : ( فمن كان یرجو رحمە ربه فلیعمل عملاً صالحاً ولا یشرك بعبادە ربه أحداً ) واتە :" جا هەركەس بە تەمایە بە خزمەت پەوەردگاری بگات (لە قیامەتدا) ئەوە با كردەوەی چاك بكات وە لە پەرستنیی پەوەردگاریدا هیچ كەس نەكات بە هاوبەشی .
پێغەبەری خواش (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی : " (إن أخوف ما أخاف علیكم الشرك الاصغر) قالوا وما الشرك الاصغر یا رسول الله؟ قال (الریا‌ء) واتە : بەڕاستی ترسناكترین شت كە من لێتان بترسم توشی ببن هاوەڵپەیداكردنی بچوكە ! وتیان هاوەڵپەیداكردنی بچوك چییە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) ؟ فەمووی : ( الریا‌ء)  ڕوپامایی .

ئیخلاص لە قورئانی پیرۆزدا:
  خوای پەروەردگار دەفەرموێت ﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ﴾(سورة البينة الآية: 5)
خوای پەوەردگار فەمانی كردووە بەوەی كە دڵسۆز بین و تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوابێت كار و كردەوە چاكەكانمان  واتە ڕووی ناوەوەمان ئەوەی پەنهانە و خەڵكی نای بینن بۆ خوا بێت و ڕووكەش و دەرەوەش بریتیە لە پەرستش و پەرستی خوای پەروەردگار , وە پێویستە هەموو كردەوەیەك لە گەڵ ئیخلاصدا (صواب) یشی لەگەڵدا بێت واتە بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) بێت .

 ﴿قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصاً لَهُ دِينِي (سورة الزمر الآية: 14)    كەواتە تەنها خوا بپەرستە و تەنها هەر بۆ ئەو ملكەچ بە .
هەروەها چەندین ئایەتی پیرۆزی تر كە ئاماژە بە گرنگی ئیخلاص و دڵسۆزی دەكەن لە كردوەكاندا و فەرمان بە ملكەچ بوون و خۆپاراستن لە ڕیا دەكەن وەك خوای پەەوەردگار دەفەرموێت : ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ﴾ (سورة الزمر الآية: 2) یان دەفەرموێت (عز وجل) ﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِيناً مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً﴾(سورة الكهف الآية: 110)    هەروەها خوای پەروەردگار دەفەرموێت :: ﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴾ (سورة المُلك الآية: 2)    كە تۆی خوێنەری بەڕێز دەتوانیت بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزانە بگەڕێییتەوە بۆ (پوختەی تەفسیری قورئان ) كە مامۆستا مەلا محمد مەلا صالح تەفسیری كردووە خوای گەورە پاداشتی بداتەوە تەفسیرێكی كورت و پوخت و ڕەوانە و ئێمەش بۆ ماناكردنەوەی سەرجەم ئایتەكان سوودمان لەم تەفسیرە وەرگرتووە .

ئیخلاص لە فەرمودە شیرینەكانی پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیە وسلم ):

خوشك وبرایانی بەڕیز پێویستە ئەوە بزانین كە كردەوە هەرچەند گەورە بێت بەڵام لەبەر خوا نەبێت بۆ ریا بێت خوای پەروەردگار لە ڕۆژی دوایدا لێمان وەرناگرێت و هیچ سەنگ و بەهایەكی لای خوای پەروەردگار نییە وەك تۆزی پەرش و بڵاوی لێ دەكات  وەك دەفەرموێت ﴿وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُوراً﴾ الفرقان:23  واتە :هاتین هەر كردەوەیەكیان كردبوو هەموویمان وەك تۆزی پەرش و بڵاو لێ كرد.

  پێغەمبەری خوا بانگی موعازی كردو فەرمووی : ئەی موعاز دینەكەت بە پاكی و دڵسۆزی بگرە بەستە, با كردەوەی كەمیشت هەبێت .
  هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی: (  إِنَّمَا الأعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ, وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى......) (أخرجه البخاري ومسلم في الصحيح) واتە :" بەڕاستی هەموو كردەوەیك بە نیاز و مەبەستەكەیەتی , وە هەمو كار و كردەوەیەكیش بە پێنیاز و مەبەستەكەی پاداشتی دەدرێتەوە ....

  (إن الله لا ينظر إلى أجسامكم ولا إلى صوركم ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم) واتە : خوای پەروەردگار تەماشای شان و شەوكەت و لاشەتان ناكات وە تەماشای شكڵ و شێوەتان ناكات ,بەڵك و سەیری دڵتان ئەكات لەگەڵ كردەوەكانتان .

كردەوە بە ئاشكرایە و دەبینرێت بەڵام نێت لە دڵدایە مرۆڤ تەنها خۆی دەزانێت ,كە پێویستە دڵ بڕازێنرێتەوە بە دڵسۆزی و خوامەبەست بوون ,چونكە وەك وتمان مەرجی وەرگتنی كردەوەكان بریتیە لە خوا مەبەست بوون و دڵسۆزی .

نیشانەكانی كەسێكی موخلیص:

ڕەنگە بپرسین چۆن بزانین ئێمە كەسێكین دڵسۆزین بۆخوا؟  چۆن بزانین ئەو كردەوانەی دەیكەین لای خوا وەرگیراون و ئێمەش دڵسۆز بوینە و لەبەر خوا كردومانە ؟یان چۆن ببینە كەسێكی موخلیص و بۆ خوا صولحاو ؟
مرۆڤ دەتوانێت لە ڕیگەی باسكردنی زۆری  كردەوەكانی  بۆ خەڵكی بزانێت كە بۆ خوای نیە و ئیخلاصی لاوازە بۆ خوا , چونكە زۆر باسكردن لە ئەجر و پاداشتی كردەوەكەت كەم دەكاتەوە و دەچێتە خانەی ریابازی , بە كورتی نیشانەكانی كەسێكی موخلیص و بۆخوا صولحاو لە كار و كردەوەكانیدا بریتین لە :
1) هەمیشە ئەو كەسەی تەنها لەبەر خوا كاری چاكە ئەكات هیچ كات چاوەڕێی سوپاس و دەس خۆشی و ئەجرێك لەبەرامبەركەی ناكات ,چونكە تەنها لەبەر خوای پەروەردگار كردویەتی و چاوەڕوانی پاداشتیش تەنها لەوە , وەك پێغەمبەران علیهم الصلاە والسلام هەمویان بانگەواز و ووتەیان بۆ گەلەكەیان ئەوە بووە كە  (" وما أسئلكم عليه من أجرِ اِجري إلا على رب العالمين ")
2) بە شێوەیەك كارەكەی ئەنجام ئەدات وەك ئەوەی تەنها خوای پەروەردگار سەیری دەكات و دەیبینێت , واتە بە (إحسان)ەوە كارەكەی ئەنجام ئەدات , چونكە باوەڕی بە ئەوە هەیە كە بەردەوام خوا دەیبینَت و ئاگای لێیە .
3) بە هیچ شێوەیەك كارە باش و چاكەكانی لای خەڵكی باس ناكات و خۆی پێوە هەڵناكێشێ (هەروەك دروستیش نییە كارە خراپەكانی باس بكات ) .
4) هەمیشە سەیری كردەوەی كەسانی لە خۆی باشتر ئەكات و چاویان لێ ئەكات .وەك پیاو چاكان و صەحەبابە بەڕزەكان و زانایان و پێغەمبەران وەك خوای پەوەردگار دەفرموێت ( أولئك الذين هدى الله فبهداهم اقتده  )الأنعام 90
5) هەروەها پێویستە بترسین لەوەی كە ڕەنگە كردەوەكەمان لای خوا وەرنەگیرێت بۆیە بە جوانترین شێوە ئەنجامی بدەین.
6) پێویستە ئەوەش بزانین كە بەهەشت و دۆزەخ بە دەس خەڵكی نییە و بۆیە نابێت لە قسەی خەڵكی بترسین لە كارو كردەوەیك بكەین لەبەر خەڵكمان بێت .
7) بیر لەوە بكەینەوە كەلە قەبردا بە تەنها دەمێنینەوە.

سوودەكانی ئیخلاص :

1) هەر كردەەیك ئیخلاصی تیا بێت خوای پەروەردگار لێت وەر ئەگرێت.
2) هەروەها دڵسۆزی مەرجی وەرگرتنی دوعاكانمانە.
3) ئیخلاص پلەو پایەی مرۆڤ بەرزدەكاتەوە لە دنیاو قیامەتدا.
4) ئیخلاص مرۆڤ لە بەندایەتی كردنی بەندە دەگۆڕێت بە بەندایەتی كردنی خوای بەندە.
5) بە ئیخلاص شەیتان لێت دوور ئەكەوێتەوە و دەسەڵاتی بەسەتا ناشكێت.
6) بەهۆی ئیخلاصەوە خوای گەورە باوەڕداران سەركەوتوو ئەكات.
7) ئیخلاص ئیمانی موسوڵامان بە هێز دەكات و وا دەكات ڕقی لە گوناه و تاوان بێتەوە و لێی دوور بكەوێتەوە.
8) ئیخلاص دڵنیایی بە مرۆڤ دەبەخشێ و وادەكات ئاسودە و بەختەوەر بێت.
9) ئیخلاص باوەڕی موسوڵمان تەواو دەكات و خوای پەروەردگار لێی ڕازی دەبێت و بەر سۆز و رەحمەتی پەروەردگار دەكەوێت.
10) هۆكاری لێ خۆش بوونی تاوانەكانە.
11) هەروەها مرۆڤ بەهۆی ئیخلاصەوە كار و باری ژیانی ئاسان دەبێت و خوای گەورەش یارمەتی دەدات .
12) مرۆڤ لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەكات و دەیپارێزت .
13) هەروەها بەر شەفاعەتی پێغەمبەری خوا دەكەوێت : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی : " أسعدالناس بشفاعتی من قال لا إله ألا الله خالصاً من قلبه" رواه البخاری.
14) هەروەها دەبێتە هۆی ئاقیبەت خێری .
15) كەسێك ئیخلاصی هەبێت خۆشەویستە و لە خواوە نزیكە .

ووتەی زانایان لەبارەی ئیخلاصەوە:

* ئیمامی شاتبی دەفەرموێت : لا يقرأ أحد قصيدتي هذه إلا وينفعه الله ، لأنني نظمتها لله  واتە :" هیچ كام لە هۆنراوەكانم نەخوێندۆتەوە ئیلا خوای گەورە بەرەكەتی تێ كردووە چونكە تەنها بۆ خوام وتووە".
* ئیبن مەسعود رەزاو رەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (لا ینفع قول وعمل إلا بنیە، ولا ینفع قول وعمل ونیە إلا بما وافق السنە)  واتە : هیچ سودێكی نییە ووتە و كردەوە بەبێ نیەت ,وە  هیچ ووتە و كار و نیەتێكیش سودێكیان نییە تەنها مەگەر بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خوا بێت (صلی الله علیە وسلم) .
* ئیبن تەیمیە (رەزاو رەحمەتی خوای لێ بێت ) دەفرەموێت :" إذ  احسنت السرائیر احسن الله الظواهر) واتە هەركات تۆ نیەت و دڵ و دەروونی خۆت چاك كرد خوای گەورەش روكەش و دەرەوەت چاك دەكات .
* دەڵین لە سەهلی كوڕی عەبدوڵایان پرسی (رەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت ) چ شتێك زۆر لەسەر نەفس قورس و گرانە ؟ ئەویش فەرمووی :"الإخلاص , چوونكە هیچ سوودێكی دنیای تیا نییە "


* مكحول (رەحمەتی خوای لێ بێت ) دەڵێ‌ :" هەركەسێك چل ڕۆژ ئیخلاصی بۆخوا هەبێت و لێ دانەبڕێ ئیللا نیشانەی دانایی و حیكمەتی بە هۆی دڵیەوە لەسەر زاری دەردەكەوێت "
* ئەبوسوفیانی دارانی دەڵێت : هەركەس نیەتی بۆ خوابێت ڕزگاری دەبێت لە وەسوەسەو ڕیا كە كردەكان دە سوتێنن.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین
وصلی الله علی محمد وعلی آله‌ وصحبه‌ أجمعین

0 التعليقات:

سه‌رنجێك بنوسه‌

إرسال تعليق

Blogger Widgets

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger