السبت، 28 سبتمبر 2013

ئايا بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا راسته‌ ؟


بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله‌ وصحبه‌ ومن ولاه‌,  اللهم إني أعوذ بك من منكرات الأخلاق والأعمال و الأهواء و الأدواء . أما بعد :

پێش ئه‌وى  بێيينه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌كان له‌ كه‌وانه‌يه‌كدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ى پێى ده‌گه‌ين و به‌نده‌ش پێى راسته‌ ده‌نوسين ( بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ ) ئه‌مه‌ش به‌ ئاسانى پێى نه‌گه‌يشتوين
به‌ڵكو چاوێكمان به‌ راى زانايان و ئه‌و ده‌قانه‌ خشاندووه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى خه‌و بينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌ن له‌ قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ووته‌ى زانايان .
له‌راستيدا بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا شتێكه‌ ناتوانرێت بڵێين درۆيه‌ , وه‌ ناشتوانين وه‌ك خۆى بڵێيين راسته‌ چونكه‌ : ئه‌وه‌ واريد بووه‌ له‌لاى ئه‌هلى سوننه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگار
له‌ هيچ شتێك له‌ دروستكراوه‌كانى ناچێت (ليس كمثله‌ شىء وهو السميع البصير ...) خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى بينيوه‌ به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ له‌ شێوه‌ى مرۆڤدا بێت ! ئه‌وه‌ گومان له‌ راستێتى ئه‌كرێت
هه‌روه‌ك چۆن ناشتوانين باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ ئه‌وه‌ شه‌يتان بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌سپاوه‌ كه‌ شه‌يتان ناتوانێت خۆى بكاته‌ سه‌ر شێوه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) چ جاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!
بۆيه‌ خه‌وبينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ شتێكه‌ ناتوانرێت لێك بدرێته‌وه‌ , وه‌ك خه‌و بينينه‌كه‌ى حه‌زره‌تى يوسف كه‌ له‌ خه‌ويدا 11 له‌ خۆرو ئه‌ستێره‌و مانگ كرنوشى بۆ ئه‌به‌ن ! ئايا ئه‌توانين چۆنيه‌تى ئه‌و خه‌وه‌ بزانين كه‌ چۆن خۆرو ئه‌تسێره‌كان به‌و خڕى و شێوه‌ جياوازانه‌يه‌وه‌
كرونش ئه‌به‌ن بۆ يوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) ؟ يان وه‌ك خه‌و بينينى پاشاكه‌ وايه‌ كه‌ له‌ خه‌ويدا حه‌وت گاى زه‌عيف حه‌وت گاى قه‌له‌و ئه‌خوات و حه‌وت گوله‌ گه‌نمى پوچ حه‌وت گوله‌گه‌نمى قه‌له‌و پڕ دان ئه‌خوات !!!
ئايا ئه‌م خه‌ونه‌ چۆن ئه‌هێنرێته‌ پێش چاو ؟ ته‌وه‌قوع ناكرێت چۆنها بووه‌ .... ته‌نها يوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) خۆى ده‌زانێت شێوه‌كه‌ى چۆن بوه‌ !
زۆرێك له‌ زانايان و پياو چاكان باسى ئه‌وه‌يان كردووه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگاريان له‌ خه‌ودا بينيوه‌ له‌وانه‌ : ( ئيمامى ئه‌حمه‌د فه‌رموويه‌تى 90 جار خواى په‌روه‌ردگارم له‌ خه‌ودا بينيوه‌ !! هه‌روه‌ها ( العلامة الآلوسي رحمه الله ) له‌ كتێبى روح المعاني ج9 ص52 ده‌فه‌رموێت :
سوێند و سوپاس بۆخوا من له‌ خه‌ومدا 3 جار خواى په‌روه‌ردگارم بينيوه‌ , سێه‌مين جاريش ساڵى 1246 كۆچى بووه‌ , بينيتم (جل شأنه‌) سه‌رتاپا نور بوو , له‌ خۆ هه‌ڵاته‌وه‌ , كۆمه‌لێك قسه‌ى پێ ووتم كه‌ تا خه‌به‌رم بۆوه‌ بيرم چوونه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها زۆرێكى تر له‌ زانانيان له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئايا خه‌وبينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دروسته‌ و راسته‌ ؟ فه‌رموويانه‌ : ئه‌بێت مرۆڤ خه‌وببينيێت به‌ خواوه‌ له‌ دنيا به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌ نييه‌
كه‌ باوه‌ڕداران له‌ به‌هست و ڕۆژى دواى به‌ چاوى خۆيان خواى په‌روه‌ردگار ده‌بينن , به‌ڵكو له‌ دنيادا بينينێكه‌ به‌ دڵ و مرۆڤه‌ پياوچاك و زاناكان زياتر ئه‌و خه‌ونه‌ ئه‌بينن به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ !
ئێستا ناوى به‌شێك له‌و زانايانه‌ ئه‌هێنين كه‌ فه‌رموويانه‌ خه‌وبينين به‌ خواوه‌ دروسته‌ له‌وانه‌ ( إبن باز , إبن عثيمين , إبن تيمية , ئيمامى به‌يهه‌قى , زاناى فه‌رمووده‌ ناس (مقبل الوادعي ) ,
عبد العزيز الراجحي , هه‌وه‌رها ئيمامى ئه‌لبانى فه‌رموويه‌تى ( خوازاناتره‌ ) , القاضي عياض , هه‌روه‌ها زاناى پايه‌به‌رز (العلامة محمد بن العربي التباني) له‌ كتێبى " تحذير العبقري من محاضرات الخضري" ( 1/139) فه‌رموويه‌تى :
 " رؤية الله تعالى في المنام جائزة باتفاق العلماء". واته‌ بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ به‌ كۆده‌نگى زانايان , العلامة الملا القاري ,الإمام البغوي , .....هتد ) زۆرێك له‌ زانايان به‌ دروستى ئه‌زانن و پێييان وايه‌ ئاساييه‌و ئه‌بێت
مرۆڤ خه‌و به‌خواى په‌روه‌ردگاريشه‌وه‌ ببينێت !!

  
پشتيوان لوقمان
23-9-2013



واتاى (لا إكراه في الدين) !

زۆر جا خوێنه‌رى قورئان هه‌ندێك ئايه‌تى به‌رچاو ئه‌كه‌وێت كه‌ واده‌زانێت دژ به‌يه‌ك و پێچه‌وانه‌ى يه‌كترن ! له‌ ڕاستيدا به‌ ڕووكه‌ش به‌و جۆره‌يه‌و خواى په‌روه‌ردگار به‌و مه‌به‌سته‌ ئايته‌ كانى قورئانى پيرۆزى دانه‌به‌زاندووه‌ , به‌ڵك و به‌ كه‌مێك تێڕامان ده‌زانين مه‌به‌ست چييه‌ لێييان ! زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ حيساب ره‌خنه‌گرى ئاينين و قسه‌ى زل ئه‌كه‌ن له‌مه‌ تێ ناگه‌ن و تونايان به‌سه‌ريدا نييه‌ و واده‌زانن خوانه‌خواسته‌ (تناقض ) و جياوازى و ناته‌واى له‌ قورئاندا هه‌يه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئايته‌ پيرۆزانه‌ ده‌هێننه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌, بۆنمونه‌ ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ بكه‌م ئايه‌تى (لا إكراه في الدين ) ه‌ .... واته‌ (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) هه‌ندێك جاريش خه‌ڵكى نه‌زان هه‌يه‌ نوێژ ناكات ياخود رۆژوو ناگرێ يان يه‌كێك له‌ پايه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام جێ به‌جێ ناكات ئه‌م ئايه‌ته‌ى له‌به‌ر كردووه‌ و كاتێك پێى ده‌ڵێيت بۆ ده‌يدات به‌سه‌رتا , جا ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌توانين بڵێين وه‌ڵامێكى كورتيشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ ! ته‌ماشا بكه‌ن خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانه‌كه‌يدا ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب} (التوبة:29) واته‌ : ئه‌ى ئيمانداران دژى ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕى راست و دروستيان به‌ خوا و رۆژى دوايى نييه‌ و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به‌ حه‌راميان داناوه‌ به‌ حه‌رامى نازانن په‌يڕه‌وى دينى حه‌ق نابن , له‌وانه‌ى كه‌ تێبيان پێدراوه‌ (گاور و جوله‌كه‌ ) بجه‌نگن .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بينن ئه‌مه‌ش ئايته‌ێكى ترى قورئانى پيرۆزه‌ و ئه‌مر به‌ كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ حه‌رامى خوا و پێغه‌مبه‌ر به‌ حه‌رام نازانن و باوه‌ڕين به‌خوا و ڕۆژى دوايى نييه‌ ! ئه‌ى كه‌واته‌ (لا إكراه‌ في الدين ) ماناى چييه‌ ؟! يان له‌ ئايتێكى ترى قورئانى پيرۆزدا خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة} (التوبة:123) واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ بجه‌نگن دژى ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ى كه‌ لێتان نزيك ده‌بنه‌وه‌ به‌ ده‌ور و به‌رتانا (نيازى شه‌ڕفرۆشتنيان هه‌يه‌ ) و با توند و تيژى و هێزو توانات تيا به‌دى بكه‌ن ,بشزانن خوا يار و ياوه‌رى پارێزكارانه‌ . به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ئايته‌ش ده‌بينين فه‌رمان به‌ كوشتنى كه‌سانى بێ باوه‌ه‌ڕ و شه‌ڕه‌نگێز ده‌كات !!

به‌ڕوونى جياوازى نێوان ئايته‌كه‌ى سوره‌تى به‌قه‌ره‌و دوو ئايه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى ته‌وبه‌ دياره‌ , كه‌ ئه‌وه‌ى يه‌كه‌ميان باس له‌وه‌ ده‌كات زۆر كردن له‌ ديندا نييه‌ و ئايه‌ته‌كانى سوره‌تى ته‌وبه‌ش باس له‌ روووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان ده‌كات و كوشتنيان به‌ پێويست ده‌زانێت !

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ته‌فسيرى زانايان ده‌كه‌ينه‌ ئه‌وئه‌نجامه‌ى كه‌ :

يه‌كه‌م : ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ بۆته‌وه‌ به‌ ئايه‌تى {يا أيها النبي جاهد الكفار والمنافقين} (التوبة:73) .

دووه‌م : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ نه‌بۆته‌وه‌ و (محكمة ) و تايبه‌ته‌ به‌ (أهل الكتاب ) جوله‌كه‌ و مه‌سيحى چونكه‌ ئه‌وان ئه‌توانن له‌ سايه‌ى جده‌وڵه‌تى ئيسلامدا بژين و (جزية ) سه‌رانه‌ بده‌ن به‌ ده‌وڵه‌تى ئيسلامى , ئه‌م ڕايه‌ زۆربه‌ى زنايانى له‌سه‌ر هاوڕان و راى زۆرينه‌يانه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌يد قوتب له‌ ته‌فسيره‌كه‌يدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ئايته‌ پيرۆزه‌ مه‌به‌ستى له‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناتونرێت بنچينه‌كانى بيرو باوه‌ڕ بچه‌سپێنرێت له‌ دڵى خه‌ڵكيدا چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ پێويسته‌ خۆى دركى پێ بكات و باه‌ڕى پێ بهێنيت هيچ كات ناتوانرێت به‌ كوشتن يان به‌ سزادان واى لێ بكه‌يت باوه‌ڕ بكات .

هه‌روه‌ها إبن عاشور ده‌فه‌رموێت نه‌خێر ئه‌م ئايته‌ نه‌سخ بۆته‌وه‌ و كارى پێ ناكرێت به‌ڵك و بۆ كاتێكه‌ كه‌ حوكمه‌تى ئيسلامى هه‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه‌ وسلم ) له‌ دواى فه‌تى مه‌ككه‌ به‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ى فه‌رموو (اذهبوا فأنتم الطلقاء) رواه البيهقي.

خواش زاناتره‌ !

له‌ كۆتاييدا ده‌لێم به‌ كورتى باسێكى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌مان كرد حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هيچ كات ئه‌م ئايه‌ت پيرۆزه‌ نابێته‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌سێك سزا نه‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نوێژ ناكات يان رۆژوو ناگرێت يان ....هتد و بوترێت (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) نه‌خێر ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌يه‌ كه‌ باسمان كرد !

والسلام عليكم ورحمة الله 

پشتيوان لوقمان
8-8-2013

حه‌قيقه‌تى مردن له‌ ئيسلامدا

بسم الله الرحمن الرحيم 
الحمد لله وكفى وسلام على عباده الذين اصطفى وبعد :

مردن چییە ؟

مردن بریتیە لە جیابوونەوەی گیان كە پێی دەوترێت (روح ) لە لاشە (جسد) , بەشێوەیەك هەموو كارو چالاكییەكی لاشەی مرۆڤ لە كار بكەوێت و نەتوانێت هیچ جولەیەك بكات بە یەكجاری ! خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بەم جۆرە مردنە كردووە و دەفەرموێت:" الله يتوفى الأنفس حين موتها والتى لم تمت فى منامها فيمسك التى قضى عليها الموت ويرسل الأخرى إلى أجل مسمى " واتە: هەر خوایە كە گیانەكان دەكێشێت لەكاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش كە نەمرد لە خەوەكەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو كەسەی كە خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەكەی دەگرێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ لاشەی، ئەو كەسەش كە ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوە بۆی تا كاتێكی دیاریكراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ كەسانێك كە تێفكرن و بیر بكەنەوە.
واتای ئایەتەكە ڕوونە باس لە دوو جۆری مردن ئەكات بە برتین لە مردنی ڕۆشتن بۆ ژیانی بەرزەخ و خەوتن كە ئەویش جۆرێكە لە مردن .

مردن دڵاخۆشییە یان غەم وپەژارە بۆ مردوو؟

زۆرێك لە خەڵكی وادەزانن ئەو كەسەی دەمرێت دەچێتە بارودۆخێكی زۆر ناخۆشەوە لە كاتێكدا ئەوە بارودۆخی بێ باوەڕانە چونكە باوەڕیان بە خوا (جل وعلی ) و پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) نەبووە و گوێرایەلی خوای پەروەردگار نەبوونە ,و سزاو ئازاری بە ئێشیان بۆهەیە هەروەك خوای پەروەردگار لە سورەتی (اڵانعام) دا دەفەرموێت: " ولو ترى إذ الظالمون فى غمرات الموت والملائكة باسطوا أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب الهون "واتە: خۆ ئەگەر ئەو ستەمكارانە ببینی چۆن لە ئێش و ئازاری سەرەمەرگدا (گیرێكیان خواردووە) فریشتەكانیش دەستیان لێدەكەنەوە و لێیان دەدەن و (پێیان دەڵێن): ئادەی گیانتان بدەن بەدەستەوە، دەی ڕۆحتان دەركەن، ئەمڕۆ لە تۆڵەی (خوا نەناسیتاندا) سزاو ئەشكەنجەی ڕیسوایی و شەرمەزاری دەدرێن، چونكە شتی ناحەقتان بەدەم خواوە هەڵدەبەست و خۆتان بەگەورە دەزانی لەبەرامبەر ئایەت و فەرمانەكانی خوادا و لووت بەرزیتان نەیدەهێشت باوەڕی پێ بهێنن.
بەڵام بۆ باوەڕداران خۆشی و بەختەوەرییە چونكە سۆزو بەزەی خوا دەیانگرێتەوە و لە ناز و نیعمەتدا دەژین تا ڕۆژی قیامەت , وەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت : "یا أیتها النفس المطمئنە ارجعی إلی ربك راضیە مرضیة فادخلی فی عبادی وادخلی جنتی "واتە: "( بە ئیماندارای سەرفراز لە سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لە ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند كە لە تەمەنی كۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست , بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت كە تۆ لەو ڕازیت و ئەویش لە تۆ ڕازیە, دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاكە نازدار و بەڕێزەكانمەوە,بچۆرە بەهەشتە خۆشە ڕازاوەكەمەوە. "
بێگومان خوای پەروەردگار لە موسوڵمانان ڕازییە لە كاتی سەرەمەرگدا و دڵخۆشی دەكات بە خستنە بەهشتیوە وەك دەفەرموێت : "ولا تحسبن الذین قتلوا فی سبیل الله أمواتا بل أحیا‌ء عند ربهم یرزقون فرحین بما أتاهم الله من فضله ویستبشرون بالذین لم یلحقوا بهم من خلفهم ألا خوف علیهم ولا هم یحزنون ویستبشرون بنعمە من الله وفضل "
واتە : (هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و كوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵكو ئەوانە زیندوون، لای پەروەردگاریان لە ڕزق و ڕۆزیی (هەمە جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن * زۆر دڵخۆش و شادمانن بەو بەخشش و زیادە فەزڵەی كە خوا پێی بەخشیوون، مژدەش دەدەن بەوانەی هێشتا بەوان نەگەیشتوون و (شەهید نەبوون) كەبێگومان هیچ ترس و بیمێكیان لەسەر نییە، هیچ غەم و پەژارەیەكتان بۆ پێش نایەت لە بەجێ هێشتنی دنیا * مژدە دەدەن بەنازو نیعمەتانی تایبەتی و فەزڵ و ڕێزی بێ سنوور لەلایەن خوای میهرەبانەوە).
سەرنج بدە لەم دەستەواژانە (فریحین ) دڵخۆشن ( الا خوف علیهم ولا هم یحزنون) لە ترس و دڵتەنگی روویان تێ دەكات (یستبشیرون) دووجار هاتووە واتە مژدەیان پێ دەدەن ! كەواتە سوپاس بۆ خوا موسوڵمانان پارێزراون لە خەم و دڵتەنگی و ئاراز و ئەشكەنجەی مردن و ناو گۆڕ بەڵك و بە پێچەوانەوە لە نازو نیعمەتا ئەژین و دڵخۆش و كامەرانن و مژدەی خۆشییان پێ دەدرێت .

جۆرەكانی مردن:

مردن دەكرێتە دووجۆر : یەكەم/ مردنی لە ناكاو ئەو مردنەیە كاتێك روو لە مۆڤ دەكات كە لە تەواوی صحەت و تەندورستیدایە , دووەم/ مردنی چاوەڕوان كراو ئەمەش ئەو مردنەیە كە مرۆڤ توشی دەبێت بە هۆی نەخۆشی یان پیری ....هتد .
هەوەها دابەش دەكرێت بۆ دووجۆری تر كە ئەمانەن:
یەكەم: مردنی سروشتی ئەو مردنەیە كە مرۆڤەكان و باقی ژیانلەوەرانیش دەستیان تێدا نییە .
دووەم: مردنێك كە پێی دەوترێت (كوشتن) ئەمەیان یان مرۆڤ یان ژیانلەوەران دەستی تیایەتی و دەبێتە هۆكار .

مردن بۆ چییە ؟
بێگومان مردن بۆ یەكێكە لەم دوانە : گەیشتن بە خۆشی و بەختەوەری نەبڕواوە و بەهەشتی خوا , یان دۆزەخ و سزاو خەشمی خوای پەروەردگار , مرۆڤ لە دنیادا فرسەتی هەڵبژاردنی دراوەتی دەتوانێت كار بۆ هەركامێكیان بكات كە دەیەوێت , وە پاش مردن مرۆڤ ناتوانێت هیچ كردەوەیەك ئەنجام بدات (دوعا كردنیش عیبادەتە ) بۆیە با كەس نەچێتە سەر قەربی فڵانە شێخ و فڵان پیاو چاك هەر چەندێك چاك و بۆ خوا صولحاو بێت تازە ناتوانێت هیچت بۆ بكات , بۆیە چاوەڕوانی لە مردوو ناكرێت و دوا كردن لێ بریتیە لە شیرك و هاوەڵپەیداكردن بۆ خوای پەروەردگار (خوا پەنامان بدات ).

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger