السبت، 21 ديسمبر 2013

له‌ هه‌ولێر دوو قوتابى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كوفريان نه‌كردووه‌ ده‌رده‌كرێن

له‌ يه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ييه‌كانى هه‌ولێر به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ دوو قوتابى له‌ كاتى ووتنه‌وه‌ى سروودى (ئه‌ى ڕه‌قيب ) ئه‌و دێڕه‌ى ووشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ى كوفرى تێدايه‌ گۆڕيويانه‌و له‌ جياتى ( دينمانه‌ ئاينمان هه‌ر نيشتيمان ) ووتويانه‌ : دينمانه‌ ئاينمان هه‌ر ئيسلام ! له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌رێت .

له‌ رِۆژى ئاڵاى كوردستان 17ى ئه‌م مانگه‌ له‌ قوتابخانه‌ى كوردايه‌تى له‌ هه‌ولێر , دوو قوتابى كۆپله‌يه‌ك له‌ سروودى ئه‌ى ره‌قيب ده‌گۆڕن و به‌ ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر (به‌كر كه‌ريم ) ئه‌وه‌شى پشتڕاست كردۆته‌وه‌ كه‌ دوو قوتابيه‌كه‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌يه‌كى تر كه‌ خۆيان حه‌زيان لێييه‌ , هۆكارى ئه‌م سزايه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌ كه‌ گوايه‌ سروودى ئه‌ى ره‌قيب سروودێكى نيشتيمانيه‌ و بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك نييه‌ بيگۆرێت , له‌ كاتێكدا نه‌ به‌ ياسا و نه‌ به‌ هيچ پێوه‌رێكى زانستى و لۆژيكى (ئه‌ى ره‌قيب ) بۆ سروودى نيشتيمانى ناشێت .

(ئيسلام نيوز )

با ڕێز له‌ دايك و باوكمان بگرين

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه أجمعين.
دایك و باوك ئەو دوو زاتە موبارەكەن كە خوای پەروەردگار لە قورئانەكەیدا وەسێتی  بۆ ئیمانداران كردووە كەبە باشترین شێوە مامەڵە بكەن لەگەڵیاندا وەك دەفەرموێت: ( ووصینا الانسان بوالیدیه إحسانا) بێ گومان وەسێتی خوای پەروەردگار لە كۆتا پەیامیدا بۆ مرۆڤایەتی و موسوڵمانان شتێكە پێویست بە بایەخ پێدان و بە گەورە و گرنگ سەیر كردنە چونكە ئەمە وەسێتی مرۆڤێك نییە یاخود كەسێكی نزیكمان لە خزم و دۆست و هاوەڵان ...هتد , بەڵكو ئەمە وەسێتی خالقی هەموو بونەوەر و گەردوونە و ڕێنومایی پەروەردگارمانە لە كۆتا پەیامیدا كە بۆ كۆتا پێغەمبەری خۆی محمد المصگفی (صلی الله علیه وسلم ) ی ناردووە ,بۆیە پێویستە لەوە تێبگەین كە دایك و باوك چ قورساییەكیان كەوتۆتە سەر شان و چ رۆل و ئەركێكی گەورە دەبینن لە پێ گەیاندن و پەروەردكردن و گەورە كردنی ئێمەدا چونكە هەتا لەو هەموو خزمەت و كارە گرنگەی دایك و باوك پێی هەڵدەستن و ئەو هەموو ئێش و ئازارانەی ئەوان دەی چێژن لە پێناو ڕۆڵەكانیاندا هەست پێ نەكەین , ئەوا ناتوانین بە ئەركی سەرشانامان بەرامبەر دایك و باوكمان هەستین و پاداشتی چاكەیان بدەینەوە ,سروشتی مرۆڤ وایە كاتێك شتەكانی لێ وون دەبێت ئەو كاتە قەدری دەزانێت , ئەگەر دایك یان باوكت مردوون و نەماون خوای پەروەردگار بە بەهەشتیان شادبكات ئەوا ئێستا تۆ باش لەم بابەتە تێ دەگەیەت ,خۆ ئەگەر زۆر دەمێك نەبێت دایك و باوكت كۆچی دواییان كردبێت رەنگە لە گەڵ خوێندنەوەی دێرەكانی ئەم نوسینەدا هۆن هۆن فرمێسك بە چاوانتا بێتە خوارەوە و بیری ئەو هەموو چاكەیەت بكەوێتەوە كە دایك و باوكت لە گەڵیاندا كردویت و تۆش لە كاتی خۆیدا پێت نەزانی و قەدری دایك و باوكت نەگرت و پاداشتیانت نەدایەوە , ئایا دەزانی رەنگە دایكت هەتا ئێستاش بە ئاواتی ئەوە بێت كە تۆ جارێك لە جاران دوای نان خواردن بڵێی بەراستی چێشتێكی بەتام و بەلەزەت بوو دەستت خۆش بێت دایە گیان , لەبەر ئەوە نا كە چاوەرێی سوپاس و پاداشت بێت لە تۆ, نەخێر بەڵكو لەبەر ئەوەی بزانێت رۆلەكەی تێربەسكی خۆی نانی خواردووە ؟ یان حەزی بە خواردنەكە بووە ؟ چونكە دڵنیا بە ئەو شتانەی دایكت بۆت ئەكات بێ بەرامبەر بۆتی ئەكات , ئای ئێمە چەند كەمتەرخەمین تەنانەت دایكمان دڵنیا ناكەینەوە لەوەی كە تێرو پرمان خواردووە ! قەت بنیوتە كاتێك دایكت بەڕێت ئەكات بۆ قوتابخانە ؟ ئەڵێت: رۆلە قەلەم و دەفتەرت بردووە ؟ ئەڵێیت بەڵی پێمە دایە, ئەویش پێت ئەڵێ نا كورەكەم سەیرێكی هەندەسەكەت بكە ؟ یان بزانە جەدۆلەكەت بەهەلە نەبردووە؟ بزانە هیچ كتێبێكت بیر نەچووە ؟ ئینجا دایكت سەیرێكت ئەكات و ئەڵێ رۆلە ساردە بۆ قەمسەلەكەت نابەی ؟ ئاخر با سەرمات نەبێ ! دوایی لەوسەر داكاتە باران چی ئەكەی؟ دەی بەقوربان چەترەكەشت بەرە , ئەی بۆ بلوسێ لەسەر ئەو قەمیسەوە لەبەر ناكەی ؟ تۆش رەنگە ئەم دلسۆزیەی دایكت بەوە پاداشت دابێتەوە وەك شێر نەراندبێتت بەسەریا و ووتبێت نانانانا نامەوێ ئەم هەموو پرسیارە چییە بێزار بووم ئاخ لە دەس تۆ, دە واز بێنە خۆم ئەزانم !!!! ئەبێت لەوكاتەدا دایكت چەندە دڵی لێت ئێشا بێت ئەی نازانی دایك و باوكت لێت تورە بن خواش لێت تورەیە و نارازییە ؟ خۆ ئەگەر دایك  باوكیشت رازی بن لێت ئەوا خوای پەروەردگاریش لێت رازییە و خۆشتی دەوێت ؟ ئەوەتا سەیركە پێغەمبەری پێشەوامان وادەفەرموێت : ( رضی الله فی رضی الوالدین و صخط الله فی صخط الوالدین ) .
برا و خوشكە بەڕێزەكانم خۆش بە حالی ئەوكەسانەی خوا لێیان رازیە (رضی الله عنهم ورضوا عنه ذلك الفوز العظیم ) , پلەو پایەی دایك وباوك هێندە بەرز و گرنگە هەمیشە خوای پەروەردگار  لە دوای ئەوەی فەرمانمان پێ دەكات خۆمان بپارێزین لە و تاوانەی كە هیچ لێخۆشبوونێك نایگریتەوە لە قیامەت كە ئەویش (شیرك ) هاوەڵ پەیداكردنە بۆ خوا , و پاشان پێمان دەفەرموێت ( وبالوالیدین إحسانا ) لەگەڵ دایك و باوكتاندا باش بن , زۆر باشە ئێستا حەز دەكەیت فەرمانبەرداری خوای پەروەردگار بیت ؟ بێگوومان ئەی چۆن حەز ناكەم  موسوڵمان پێویستە هەمیشە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەكەی بێت, ئەی كوا بۆ نابینم لەگەڵ دیك و باوكتا زۆر باش مامەڵە ناكەی ! سەرت دامەخە و خەجالەتی مەكێشە هێشتا درەنگ نەبووە ئەتوانی قەرەبووی بكەیتەوە, جا كوا تۆ چوزانیت؟, لێم مەپرسە بەڵام لەگەڵ مندا وەرە با چەند پرسیار ێكت لێ بكەم بەڵام راست بە لە گەڵ خۆتدا , مەترسە كەس نازانێت لە دلی خۆتدا وەڵامی بدەوە ئەمەش پرسیارەكانە :
پرسیاری یەكەم : تا ئێستا دەستی باوكت ماچ كردووە لە كاتێكدا لە ناو هاوڕێكانی خۆیدایە ؟! ئەگەر كردووتە  ئافەرین , بەڵام دڵنیام زۆربەمان پێمان عەیبە و دەڵیین بۆچیەتی گرنگ ئەوەیە ڕێزی لێ بگرین , نەخێر ئەنجامی بدە چونكە تۆ بەمە دوو شت بەدەست دێنی بەڵام هیچ لەدەست نادەیت :
یەكەم / دەی سەلمێنی كە كەسێكی خاكیت و خۆت بە گەورە نازانی .
دووەم/ ڕێزی خۆت بۆ باوكت ئەنوێنی و لە ناو هاوڕێكانیدا سەربەرزی دەكەیت , وای لێ دەكەیت شانازیت پێوە بكات و هاوەڵەكانیشی خۆزگەی پێ بخوازن و بڵێن : خوای گەورە لێت نەسەنێ بەراستی كوڕێكی یان كچێكی چاكت هەیە .
پرسیاری دووەم:  ئێستا ئەگەر بڕیارت دا لە ئاوەدانیدا (دەستی باوكت ماچ بكەیت )! دەست خۆشیت لێ ئەكەم بەڵام ئەگەر هێشتا بڕیارت نەداوە ئەوا دووبارە ئەم بابەتە بخوێنەوە و بیری لێ بكەرەوە , ووردە ووردە لەگەڵ مندا وەرە دڵنیابە دەتوانی رێز لە دایك و باوكت بگری , ئێستا با پرسیاری دووەمت ئاراستە بكەم , لە ڕۆژێكدا چەندجار دڵی دایك و باوكت رەنجاندووە و كە شتێكیان پێ ووتووی گوێی خۆت لێ كەڕ كردووە و بە قسەت نەكردوون؟ راستگۆیانە لەگەل نەفسی خۆتدا بدوێ , كەمێك بیر بكەوە بزانە بەنزیكەیی چەند جار ؟
یەك جار ؟؟!...یان دووجار ؟؟؟...یان ..دە جار ؟؟؟؟؟؟!!! ..........نەخێر ئەگەر لە مالەوە بم سەد جار !! یان كوا من بەقسەی دایك و باوكم ئەكەم ؟
زۆربەمان وامان لێ هاتوە كە ئیتر دایك و باوكمان هیچ ئومێدی ئەوەی پێمان نەماوە كە شتێكی پێ ووتین بەقسەی بكەین بۆیە دەبێت بە ئاواتەوە بین ڕۆژێك دایكمان پێمان بڵێ ئا ڕۆڵەكەم وەرە ئەو گڵاسەم بدە دەس ! یان باوكت پێت بڵێ‌ ڕۆڵە گیان برۆ ئەو دەرنەفیزەم  بۆ بێنە پلاكی گڵۆپی ژورەكەتی پێ چاك دەكەم !  ئەگەر تۆ كەسێكی لەو كەسانەی بە قسەی دایك و باوكت ناكەی ئەوا پێویستە بچیتە قوتابخانەی (وەفا ) بۆ فێربوون و زانینی ئەو شتانەی دایك و باوكمان بێ بەرامبەر بۆمان دەكەن . ئێستا بەوەفابە و هیچی تر .....
پرسیاری سێیەم: تا ئێستا بە دایكت ووتوە دەستت خۆش بێت لەبەرامبەر ئەوەی  چێشتی بۆ حازر كردووی , یان جلەكانی بۆ شوشتووی یان  كاتێك نەخۆش كەوتووی و زۆر پێتەوە ماندوو بووە ؟! ...هتد ئەگەر وەڵامەكەت (بەڵێ ) یە ئافەرین بەڵام هەمیشە وابەو بەردەوام بە لەسەری , خۆ ئەگەر خوانەخواستە تا ئێستا ئەو ووشە سوك و ئاسانەت لە زار دەرنەهاتبێ ئەوە پێویستە هەست بە كەمتەرخەمی خۆت بكەیت و ئەوە بزانیت كە كەسێك هەیە هەمیشە خۆشتی ئەوێت و ئاگای لێتەو لە منداڵیەوە گەورەی كردویت بەڵام تا ئێستا پێت نەوتووە سووپاس ! بزانە چەند دڵ رەقی , هەر ئێستا بەڵین بدە و بەبەزەیی بە چونكە خوای پەروەردگار  بەبەزەییە .........
پرسیاری چوارەم: بۆچی ڕێز لە دایك و باوكت ناگری ؟ ئەگەر تا خوێندنەوەی ئەم دێڕانە هەر سووری لەسەر پشتگوێ خستنی دایك و باوكت و خۆت بە هەندێ دەستەواژەی نادروستی وەك (جا كوا دایك و باوكم چیان بۆم كردووە ؟ كاكە بەو شێوەیە نیە ! نەیان زانیوە پەروەردەم بكەن , تەنها دوو قتوو شیریان بۆ كریوم پارەكەیان ئەدەمەوە !!! .....هتد چەندان ووشەی تری نەشیاو و توك و نزاكردن لە دایك و باوكی ,كە فڵانە شت و فیسارە شتی بۆ نەكردووە )  هەڵخەڵە تاندووە , ئەوە زوو بەو تا درەنگ نەبووە پەشیمان بەرەوە چونكە ئەگەر حەفتا جار دایكت بە كۆڵ بەریت بۆ مەككە و حەجی پێ بكەیت هێشتا بەقەد یەك ئازاری منداڵ بوونی نییە كە بە تۆوەی بینیوە !!! ( وەك لە فەرموودەدا وارید بووە ) ئەگەر دایك و باوكت تۆیان گەورە نەكردایەو ئاگایان لێت نەبوایە ئێستا تۆ كەسێك نەبووی لەم دنیایە ! چی دەڵێی دەربارەی ئەو دایك و باوكانەی كە منداڵەكانیان دەفرۆشن یان هەر لە دایك ئەبێت ئەیكوژن یان ... یان ...هتد ؟!! كەواتە : خزمەتی دایك و باوكت بە كەم مەزانە ..... ئێستا فێربە سپڵە مەبە .
خوشك  برای بەڕێزم هەمیشە ئەو ئایەتەت لە بیر بێت كە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ( ولا تقول لهما اف ..) تەنانەت لەبەرامبەریشیاندا مەڵێ ئۆف , چونكە دوایی كە بێ نازی دایكت چەشت, ئەو كات قەدری دایكت دەزانی , چاوەڕێی ئەو ڕۆژە مەكە بەسەرتا بێت تا بزانی راست دەكەم یان نا, وەرە بچۆ لە كەسێك بپرسە كە دایكی لە دەست داوە یان باوكی كۆچی دوایی كردووە ........ لە كۆتاییدا دەڵێم خودایە گیان لێمان ببورە ئەگەر تا ئێستا هەستمان بەوە نەكردبوو كە پێویستە لەگەڵ دایك و باوكماندا زۆر باش مامەلە بكەین بەڵێن بێت ئەوە پەشیمان بوینەوە و گەراینەوە ... لێمان خۆش بە .

                                                                                                                        سەید
                                                                                                                        8/12/2013

الخميس، 21 نوفمبر 2013

ته‌وبه‌ى ڕاست و دروست

بسم الله الرحمن الرحيم
مرۆڤى باوه‌ڕدار پێويسته‌ به‌رده‌وام ته‌وبه‌ بكات و بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لاى خوا و په‌شيمان بێت له‌و هه‌ڵه‌ و تاوانانه‌ى ئه‌نجامى دوان ,چونكه‌ ژيانى دونيا كورته‌ و كه‌م بايه‌خه‌ و ڕۆژى دوايى هه‌تا هه‌تايه‌ و هه‌ميشه‌ييه‌ بۆيه‌ زۆر حه‌يفه‌ مرۆڤ ئه‌و دنيا بدۆڕێنێت له‌ پێناو دنيايه‌كى پێنج و دوو ڕۆژێك بۆيه‌ پێويسته‌ ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ين و له‌په‌رستشى خوا و گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوادا بيبه‌ينه‌ سه‌ر ,ده‌بێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌ريمان له‌ دونيا و قيامه‌ت .

خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحاً) [التحريم:8]زنايان له‌ ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا ده‌لێن واته‌ نه‌گه‌رێيته‌وه‌ سه‌ر تاوانه‌كه‌ت وه‌ك چۆن ماست نابێته‌وه‌ به‌ شير

زوو ته‌به‌ بكه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سانى ته‌وبه‌كارى خۆشده‌وێت (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ) [البقرة:222].

هه‌ر گيز بێ ئومێديش مه‌به‌ چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێت (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر:53].
مه‌رجه‌كانى ته‌وبه‌يه‌كى نه‌صوح:
يه‌كه‌م: ده‌ستبه‌جێ وازهێنان له‌ تاوانه‌كه‌و ئه‌نجام نه‌دانى

دووه‌م: ڕقلێبوونه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵه‌ و تاوانانه‌ى ئه‌نجامى دوان و خه‌مى بۆ بخوات كه‌ چۆن ئه‌و كاره‌ نه‌شياوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌ و په‌شيمان بێته‌وه‌ .

سێييه‌م: ئه‌نجام نه‌دانه‌وه‌ى تاوان, چ گه‌وره‌ بێت يان بچوك, پێويسته‌ به‌ ته‌واوى وازى لێ بهێنێت و نه‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رى.

چواره‌م:ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ت حه‌قى خه‌ڵك بوو پێويسته‌ بۆى بگێڕيته‌وه‌ يان گه‌ردنى خۆتى پێ ئازاد بكه‌ى.

پرسيار/ تا چ كاتێك ته‌وبه‌ وه‌رده‌گيرێت؟ 

بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ قورئان و سوننه‌ت , خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :

( إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيماً حَكِيماً * وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَاباً أَلِيماً) [النساء:17، 18]

واته‌ : ( خواى گه‌وره‌ ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌ و په‌شيمانييه‌ قبوڵ ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گوناه و نادروستى به‌ نه‌زانى و نه‌فامى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌ زوويى ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن و په‌شيمانى ده‌رده‌بڕن ئا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خوا ته‌وبه‌يان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام خوا زانايه‌ (به‌وه‌ى به‌نه‌زانى و نه‌فامى هه‌ڵه‌و تاوان ئه‌نجام ده‌دات) و دانايه‌و (ده‌زانێت كه‌ ئاده‌ميزاد هه‌ندێك جار لاوازى ڕووى تێده‌كات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت بۆيه‌ نائومێدى ناكات) "17" ته‌وبه‌و په‌شيمانى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نييه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـ و تاوان ,ئه‌و كاته‌ى مردن يه‌خه‌ى به‌ يه‌كێكيان گرت ئه‌وسا بڵێت : ئه‌وه‌ من به‌ڕاستى له‌ ئێسته‌وه‌ ته‌وبه‌م كرد, ته‌وبه‌ش له‌وانه‌ وه‌رناگيرێت كه‌ به‌ كافرى ده‌مرن بۆ ئه‌و جۆره‌ تاوان بارانه‌ هه‌موويان سزايه‌كى به‌ ئێشمان ئاماده‌كردووه‌ "18" )

پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى :"إن الله يقبل توبة العبد ما لم يغرغر".. واته‌  خوا ته‌وبه‌ ى به‌نده‌كانى قبوڵ ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ڕووى ده‌گاته‌ قوڕگى( .



پشتيوان لوقمان
31-7-2013

الاثنين، 18 نوفمبر 2013

ئه‌م حوكمه‌ته‌ى ئێمه‌ زه‌وى ئاوى شه‌رمى لێ مژيون

ئاشكرايه‌ هێنده‌مان نادادگه‌رى و قۆرغكارى بينوه , هێنده‌مان دزى و گه‌نده‌ڵى بينوه‌ , هێنده‌مان فه‌سادى سياسى بينوه‌ 
, هێنده‌مان خه‌ڵك بينى به‌ جووتێ پاته‌وه‌ له‌شاخه‌وه‌ هاته‌ شار و ئێستا مليۆنێره‌ , هێنده‌مان ‌ بينى هه‌ژار و ده‌ستكورت بوو كه‌چى له‌پڕ بووه‌ خاوه‌ن كۆمپانيا و كارگه‌ و كه‌وته‌ بازرگانى,
هێنده‌مان بينى .....هتد ئيتر چاومان به‌س نادادگه‌رى بينيوه‌ و خه‌ڵكى چى تر باوه‌ڕيان به‌وه‌ نييه‌ دادگه‌رى سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا , واته‌ قورميش بوونه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕ كردن به‌وه‌ى كه‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌و شێوه‌يه‌ ئه‌گه‌ر چووه‌ حوكمه‌ته‌وه‌ و بووه‌ كاربه‌ده‌س
هه‌ر دزى ده‌كات و ده‌ستپاك نييه‌ ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ خه‌ڵكى برواى وايه‌ ئه‌گه‌ر خۆشى بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ واده‌كات !! ئه‌م بيركردنه‌وه‌ سه‌قه‌ته‌ به‌رهه‌م و زاده‌ى 20 ساڵ كاركردنى دوو حيزبى حوكمڕانى به‌ژه‌وه‌ندى خوازى گه‌نده‌ڵه‌ كه‌ له‌به‌ر وورگى خۆى
ئاگاى له‌ خه‌ڵك و ميللته‌كه‌ى هه‌ژاران و چينى چه‌وساوه‌ نييه‌ و بوونه‌ته‌ هۆى دروستكردنى چينايه‌تى ! به‌ شێوه‌يه‌ك قاچيان له‌ قورناوه‌ و تيا چه‌قيوه‌ كه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ تياى ده‌ربێن مه‌گه‌ر به‌ بڕينه‌وه‌ ,حوكمه‌تيش هێنده‌ى پێ ووترا گه‌نده‌ڵ و دز و هيچ له‌بارا نه‌بوو
ئيتر پێى راهاتوه‌ و شه‌رمى شكاوه‌ ! هه‌تا ئێواره‌ ره‌خنه‌ى زانستى و ماقولى لێ بگره‌ و بۆى باس بكه‌ وه‌ك وايه‌: ( نه‌باى بێ و نه‌ باران ),
 له ئێستادا پێويسته‌ گۆرانكاريه‌كى وابێته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لابردنى گه‌نده‌ڵكاراندا گه‌نده‌ڵيش له‌ناوببرێ , بۆ گۆڕينى ئه‌م بارودۆخه‌ پێويسته‌ گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران له‌ ڕه‌گ ده‌ربهێنرێن باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ى كه‌
هه‌مان وه‌زيرو هه‌مان حيزب و هه‌مان سياسه‌تى كاركردنى پێشوو له‌ كابينه‌كان ئێستادا ده‌بنه‌ ئه‌ولياو ئيتر دزى نامێنێت و گه‌نده‌ڵى بارو بنه‌ى ده‌پێچێته‌وه‌ و ده‌ڕوا زۆر مه‌حاڵه‌ !
لام وايه‌ پارتى به‌ ڕازى كردنى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزسيۆن چى تر ده‌ستى خۆى ناسوتێنێ ( تامقاشم هه‌بێت بۆ ده‌ستى خۆم بسوتێنم ) پێ ده‌چێ و ئه‌گه‌رى زۆره‌ كابينه‌ى ئه‌مجاره‌
به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشتر بێت به‌ڵام جياوازيه‌كه‌ى ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌جياتى ئه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى به‌ته‌نها تاوانبارى ئه‌م هه‌موو نوشست و دواكه‌وتويه‌ى هه‌رێم و به‌فيڕۆدانى سامانى گه‌ل بن
دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند لايه‌نێكى ترداو له‌م به‌ينه‌دا خوێنه‌كه‌ وون ده‌بێت و ميلله‌ت نازانێ يه‌قه‌ى كێ بگرێت , له‌ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌مه‌شدا هه‌ميشه‌ بزووتنه‌وه‌يه‌كى
چكدار و شۆڕشگێر دروست ئه‌بن له‌ وڵاتداو , ئيتر وڵات ده‌بێته‌ كوشتارگه‌ ! خوا به‌و ڕۆژه‌ نه‌كات .

پشتيوان لوقمان
18-11-2013

ئيسلام له‌ هه‌ر حيزبێكى ئيسلامى گه‌وره‌تره‌ و مێژووى ...

ئيسلام له‌ هه‌ر حيزبێكى ئيسلامى گه‌وره‌تره‌ و مێژووى ئيسلاميه‌كانيش مێژووى ئيسلام نييه‌ 

به‌ناوى خودا (به‌خشه‌رى به‌ ميهر )
تێگه‌يشتمان بۆ چه‌مك و زاراوه‌ ئاينى و رامياريه‌كان زۆرجار كورتيان هێناوه‌ و به‌لاڕێداى بردوين بۆ كه‌وتنه‌ هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌وه‌ , كاتێك ده‌زانين (ئيسلام ) وا ئه‌و به‌رنامه‌ و ڕێبازه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار وه‌ك ئاين و به‌رنامه‌ى مرۆڤايه‌تى بۆ پێغه‌مبه‌رمانى (د.خ) ناردووه‌ و له‌ قورئانى پيرۆز و سوونه‌تى پێغه‌مبه‌ردا به‌رجه‌سته‌يه‌ , ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ياد بێت (ئيسلامى ) هه‌ڵگرانى ئه‌م دينه‌ن و ئه‌وانه‌ن رازين كه‌ قورئان له‌سه‌رووى ده‌ستورو ياساوه‌ بێت له‌ وڵاتدا و به‌ پێى توانا هه‌وڵى هێناندى په‌يام و ئامانجه‌كانى ئه‌م ئاينه‌ پيرۆزه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ ئاينێكى گشتگيره‌ و سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژيانى گرتۆته‌وه‌ , كه‌واته‌ لێره‌وه‌ تێ ده‌گه‌ين كه‌ مێژووى ( ئيسلامى ) ئاسمان وڕێسمانى فه‌رقه‌ له‌گه‌ڵ مێژووى (ئيسلام ) چونكه‌ مێژووى ئيسلامى ده‌كرێت بێ هه‌ڵه‌ و كه‌م و كوڕى نه‌بێت و لادانى تيا بێت له‌ (ئيسلام ) ئيسلاميش ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر كارێك بكرێت پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماو بنچينه‌كانى بێت كه‌واته‌ هه‌ر خاڵێكى ره‌ش له‌ مێژووى موسوڵمانان مێژووى خۆيانه‌ و مێژووى ئيسلام بريتيه‌ له‌و مێژووه‌ى كه‌ موسوڵمانان په‌يره‌وى راسته‌قينه‌ى ئاينى ئيسلام بوون .
دياره‌ دواى روخانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌ ساڵى 1924 دڵسۆزانى ئه‌م ئاينه‌ پيرۆزه‌ چه‌ندين رێگه‌يان گرتۆته‌ به‌ر بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى حوكمى ئيسلام و ووشياركردنه‌وه‌ به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌وه‌ى كه‌ ڕۆژئاوا به‌ بێ ره‌وشتى پێش نه‌كه‌وتوون ئه‌گه‌ر چى پشتيان له‌ ئاينه‌كهيان كرد به‌ڵام ئاينى ئێمه‌ جياوازه‌ , ئاينێكه‌ هانمان ده‌دات بۆ كامڵ بوون و فێر بوون وگه‌ڕان به‌دواى زانست و داواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌ويمان لێ ده‌كات بۆيه‌ (شوێنكه‌وتنى كوێرانه‌ *ماڵمان ئه‌كات وێرانه‌ ) يه‌كێك له‌و رێگايانه‌ دروستكردنى گروپ و جه‌معيه‌ى ئيسلامى بوو (حيزبى ئيسلامى ) دياره‌ خوداو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هيچ كات موسوڵمانانيان وا په‌روه‌رده‌ نه‌كردووه‌ خۆيان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن له‌ ئاست بێ باوه‌ڕان و هه‌ميشه‌ له‌هه‌وڵى پێكهێنانى قه‌واره‌يه‌كى سايسى ئيسلاميدا بوون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له‌ سايه‌يدا بحه‌وێنه‌وه‌ , ئاشكراشه‌ سه‌ره‌راى هاتنه‌به‌رى كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ تێخستنى ناحه‌زان به‌ڵام ئه‌م حيزبه‌ ئيسلاميانه‌ به‌م شێوه‌يه‌ هه‌رمانه‌وه‌ و ئێستا ده‌بينين له‌ كوردستانى خۆشه‌ويستيشدا هه‌ن به‌ڵام پێويسته‌ ئووه‌ بزانين حيزبى ئيسلامى ته‌نها وه‌سيله‌ و ئامرازێكه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى شه‌ريعه‌ت و چه‌سپاندنى ئه‌و دادگه‌رييه‌ى له‌ ئيسلامدا هه‌يه‌ و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بريتى نييه‌ له‌ ئيسلام چونكه‌ وه‌ك بسام كرد ئيسلام جيايه‌ له‌ ئيسلامى , وه‌ پێويسته‌ ئه‌وه‌ش بزانين كه‌ ئيسلام يه‌كه‌و به‌ش به‌ش ناكرێت !! زۆرجار ئه‌وانه‌ى دژى په‌يام و به‌رنامه‌ى ئيسلامن ئيسلام به‌ش كه‌ن بۆ (ئيسلامى سياسى و ئابورى و جوگرافى و ...هتد ) , به‌لێ ئيسلام يه‌ك ئيسلامه‌ , به‌ڵام يه‌ك مه‌زهه‌ب و يه‌ك بۆچوونى شتێكه‌ له‌ سروشتى مرۆڤدا ره‌تكراوه‌يه‌و هه‌ركه‌سه‌و شێوازێك له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنى پێ باشه‌ و ئيسلام هيچ زه‌ره‌رێكى لێ نه‌كه‌وتوه‌ ئه‌گه‌ر يه‌ك حيزبى ئيسلامى هه‌بێت يان دووان يان سيان و زياتريش , گرنگ ئه‌وه‌يه‌ موسوڵمان وه‌لائ و به‌رائى خۆى نه‌دۆڕێنێ و له‌گه‌ڵ يه‌كێكيان خزمه‌تى ئيسلام و ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات .

پشتيوان لوقمان
18-11-2013

الخميس، 14 نوفمبر 2013

دڵسۆزی و بۆ خوا بوون لە كار و كردەوەكانماندا

دڵسۆزی و بۆ خوا بوون لە كار و كردەوەكانماندا
نوسینی/پشتیوان لوقمان

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار ,دروسڵاو بۆ سەر گیانی پاكی پێغەبەری نازدار , وە یارو یاوەرانی باوەڕدار و شوێنكەوتوانی تا ڕۆژی ئاشكرا و دیار.... لە پاشان:
خوێنەری خۆشەویست بێگومان دڵسۆزی بۆ خوا بوون بریتیە لە مەرجی سەرەكی وەرگرتنی كردەوە و پەرستشەكان لای خوای پەروەردگار و قبوڵكردنی, واتە هەر كردەوەیەك بۆ خوا ئەنجام نەدرێت بە جوانی و ڕێك و پێكی و بە دڵسۆزی ئەوا وەرناگیرێت با چەندیش پێوەی ماندوو بیت و خێرەكەشت گەورەبێت , بۆیە پێویستە پێش ئەنجام دانی هەر كارێك نێتی خۆمان بۆ خوای پەروەردگار یەكلایی بكەینەوە و دڵسۆزانە و تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوا ئەنجامی بدەین
بەڕێزان بەندە بە پێویستی زانی بە كورت و پوختی باسی (الإخلاص) واتە :"دڵسۆزی بۆ خوا بوون " لەم نامیلكە بچوكەدا پێشكەش بە ئێوەی خۆشەویست بكات , بەو هیوایەی بتوانین تەنها بۆ خوا و لەبەر خوا بژین و خۆمان بپارێزین لە ڕیا و زیاتر لەخوا نزیك بینەوە خۆمان بۆ خوای پەروەردگار یەكلا بكەینەوە .

پشتیوان لوقمان
21 ڕەمەزانی 2013

واتای ئیخلاص:
واتای ئیخلاص وەك فەیرۆز ئابادی ئاماژەی پێ دەكات بریتییە لە : ( أخلص لله ترك الریا‌ء ) بۆ خوا بوون و خوا مەبەست بوون بریتییە لە وازهێننان لە (الریا‌و) واتە ڕوپامایی (كەسێك كارێكی چاك بكات لەبەر خوای نەبێت و بۆ ناوبانگ و ناسراوی بێت و بۆ ئەوەی خەڵكی پێی بڵێن كەسێكی چاكە ) .
ووشەی ئیخلاص بریتییە لە بەیەك خوا گرتن و خوا پەرستن بەتەنها ,بەڕاستی كەسانی دڵسۆز ئەو كەسانەن كە خوا پەرست و باوەڕدارن , ئیبن القیم (رەحمەتی خوای لێ بێت ) لە پێناسەی ئیخلاصدا دەفەرموێت :" هو إفراد الحق سبحانه بالقصد فی الطاعە أن تقصده وحده لا شریك له "  واتە : بریتیە لە بەیەك گرتنی خوا لە پەرستندا كە هیچ كەسێك نییە شایستەی بێت جگە لە خوای پەروەردگار .
هەروەها ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت : (استوا‌ء أعمال العبد فی الظاهر والباطن) واتە یەكسان بوونی كردەوەكانی بەندەیە بە ڕووكەش و نادیاریەوە. واتە ئەو كردەوەیە  ئەیكەیت لە گەڵ نێتی دڵاتا یەك شت بێت و بۆ یەك مەبەسـت بێت ئەمە بریتیە لە ئیخلاص.
بێگومان باشترین كردەوە ئەو كردەوەییە كە دڵسۆزی بۆ خوا بوونی زیاتری بۆ خوای پەروەردگار تێدایە  , مرۆڤی باوەڕداریش پێویستە كار و كردەوەكانی لە شیرك و ڕیا پاڵفتە بكات و پاكی بكاتەوە بە شێوەیەك شایستەی بەرزی  و گەورەیی خوای پەروەردگار بێت ,خوای پەوەردگار دەفەرموێت : ( وما أمروا إلا لیعبدوا الله مخلصین له الدین حنفا‌ء ) واتە : (لەگەڵ ئەوەشدا ) كە فەرمانیان پێ نەدرابوو مەگەر بەوەی پەرستشی خوا بكەن بە دڵسۆزی و ملكەچی بۆ بكەن خۆیان بە دوور بگرن لە لە هەموو بیروباوەڕێكی خوار و خێچ ) .

پێچەوانەی ئیخلاص

پێچەوانەی ئخلاص و دڵسۆزی بریتیە لە ڕوپامایی (بەرچاوی كردن ) خوای پەروەردگار دەفەرموێت : ( فمن كان یرجو رحمە ربه فلیعمل عملاً صالحاً ولا یشرك بعبادە ربه أحداً ) واتە :" جا هەركەس بە تەمایە بە خزمەت پەوەردگاری بگات (لە قیامەتدا) ئەوە با كردەوەی چاك بكات وە لە پەرستنیی پەوەردگاریدا هیچ كەس نەكات بە هاوبەشی .
پێغەبەری خواش (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی : " (إن أخوف ما أخاف علیكم الشرك الاصغر) قالوا وما الشرك الاصغر یا رسول الله؟ قال (الریا‌ء) واتە : بەڕاستی ترسناكترین شت كە من لێتان بترسم توشی ببن هاوەڵپەیداكردنی بچوكە ! وتیان هاوەڵپەیداكردنی بچوك چییە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) ؟ فەمووی : ( الریا‌ء)  ڕوپامایی .

ئیخلاص لە قورئانی پیرۆزدا:
  خوای پەروەردگار دەفەرموێت ﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ﴾(سورة البينة الآية: 5)
خوای پەوەردگار فەمانی كردووە بەوەی كە دڵسۆز بین و تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوابێت كار و كردەوە چاكەكانمان  واتە ڕووی ناوەوەمان ئەوەی پەنهانە و خەڵكی نای بینن بۆ خوا بێت و ڕووكەش و دەرەوەش بریتیە لە پەرستش و پەرستی خوای پەروەردگار , وە پێویستە هەموو كردەوەیەك لە گەڵ ئیخلاصدا (صواب) یشی لەگەڵدا بێت واتە بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) بێت .

 ﴿قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصاً لَهُ دِينِي (سورة الزمر الآية: 14)    كەواتە تەنها خوا بپەرستە و تەنها هەر بۆ ئەو ملكەچ بە .
هەروەها چەندین ئایەتی پیرۆزی تر كە ئاماژە بە گرنگی ئیخلاص و دڵسۆزی دەكەن لە كردوەكاندا و فەرمان بە ملكەچ بوون و خۆپاراستن لە ڕیا دەكەن وەك خوای پەەوەردگار دەفەرموێت : ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ﴾ (سورة الزمر الآية: 2) یان دەفەرموێت (عز وجل) ﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِيناً مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً﴾(سورة الكهف الآية: 110)    هەروەها خوای پەروەردگار دەفەرموێت :: ﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴾ (سورة المُلك الآية: 2)    كە تۆی خوێنەری بەڕێز دەتوانیت بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزانە بگەڕێییتەوە بۆ (پوختەی تەفسیری قورئان ) كە مامۆستا مەلا محمد مەلا صالح تەفسیری كردووە خوای گەورە پاداشتی بداتەوە تەفسیرێكی كورت و پوخت و ڕەوانە و ئێمەش بۆ ماناكردنەوەی سەرجەم ئایتەكان سوودمان لەم تەفسیرە وەرگرتووە .

ئیخلاص لە فەرمودە شیرینەكانی پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیە وسلم ):

خوشك وبرایانی بەڕیز پێویستە ئەوە بزانین كە كردەوە هەرچەند گەورە بێت بەڵام لەبەر خوا نەبێت بۆ ریا بێت خوای پەروەردگار لە ڕۆژی دوایدا لێمان وەرناگرێت و هیچ سەنگ و بەهایەكی لای خوای پەروەردگار نییە وەك تۆزی پەرش و بڵاوی لێ دەكات  وەك دەفەرموێت ﴿وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُوراً﴾ الفرقان:23  واتە :هاتین هەر كردەوەیەكیان كردبوو هەموویمان وەك تۆزی پەرش و بڵاو لێ كرد.

  پێغەمبەری خوا بانگی موعازی كردو فەرمووی : ئەی موعاز دینەكەت بە پاكی و دڵسۆزی بگرە بەستە, با كردەوەی كەمیشت هەبێت .
  هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی: (  إِنَّمَا الأعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ, وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى......) (أخرجه البخاري ومسلم في الصحيح) واتە :" بەڕاستی هەموو كردەوەیك بە نیاز و مەبەستەكەیەتی , وە هەمو كار و كردەوەیەكیش بە پێنیاز و مەبەستەكەی پاداشتی دەدرێتەوە ....

  (إن الله لا ينظر إلى أجسامكم ولا إلى صوركم ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم) واتە : خوای پەروەردگار تەماشای شان و شەوكەت و لاشەتان ناكات وە تەماشای شكڵ و شێوەتان ناكات ,بەڵك و سەیری دڵتان ئەكات لەگەڵ كردەوەكانتان .

كردەوە بە ئاشكرایە و دەبینرێت بەڵام نێت لە دڵدایە مرۆڤ تەنها خۆی دەزانێت ,كە پێویستە دڵ بڕازێنرێتەوە بە دڵسۆزی و خوامەبەست بوون ,چونكە وەك وتمان مەرجی وەرگتنی كردەوەكان بریتیە لە خوا مەبەست بوون و دڵسۆزی .

نیشانەكانی كەسێكی موخلیص:

ڕەنگە بپرسین چۆن بزانین ئێمە كەسێكین دڵسۆزین بۆخوا؟  چۆن بزانین ئەو كردەوانەی دەیكەین لای خوا وەرگیراون و ئێمەش دڵسۆز بوینە و لەبەر خوا كردومانە ؟یان چۆن ببینە كەسێكی موخلیص و بۆ خوا صولحاو ؟
مرۆڤ دەتوانێت لە ڕیگەی باسكردنی زۆری  كردەوەكانی  بۆ خەڵكی بزانێت كە بۆ خوای نیە و ئیخلاصی لاوازە بۆ خوا , چونكە زۆر باسكردن لە ئەجر و پاداشتی كردەوەكەت كەم دەكاتەوە و دەچێتە خانەی ریابازی , بە كورتی نیشانەكانی كەسێكی موخلیص و بۆخوا صولحاو لە كار و كردەوەكانیدا بریتین لە :
1) هەمیشە ئەو كەسەی تەنها لەبەر خوا كاری چاكە ئەكات هیچ كات چاوەڕێی سوپاس و دەس خۆشی و ئەجرێك لەبەرامبەركەی ناكات ,چونكە تەنها لەبەر خوای پەروەردگار كردویەتی و چاوەڕوانی پاداشتیش تەنها لەوە , وەك پێغەمبەران علیهم الصلاە والسلام هەمویان بانگەواز و ووتەیان بۆ گەلەكەیان ئەوە بووە كە  (" وما أسئلكم عليه من أجرِ اِجري إلا على رب العالمين ")
2) بە شێوەیەك كارەكەی ئەنجام ئەدات وەك ئەوەی تەنها خوای پەروەردگار سەیری دەكات و دەیبینێت , واتە بە (إحسان)ەوە كارەكەی ئەنجام ئەدات , چونكە باوەڕی بە ئەوە هەیە كە بەردەوام خوا دەیبینَت و ئاگای لێیە .
3) بە هیچ شێوەیەك كارە باش و چاكەكانی لای خەڵكی باس ناكات و خۆی پێوە هەڵناكێشێ (هەروەك دروستیش نییە كارە خراپەكانی باس بكات ) .
4) هەمیشە سەیری كردەوەی كەسانی لە خۆی باشتر ئەكات و چاویان لێ ئەكات .وەك پیاو چاكان و صەحەبابە بەڕزەكان و زانایان و پێغەمبەران وەك خوای پەوەردگار دەفرموێت ( أولئك الذين هدى الله فبهداهم اقتده  )الأنعام 90
5) هەروەها پێویستە بترسین لەوەی كە ڕەنگە كردەوەكەمان لای خوا وەرنەگیرێت بۆیە بە جوانترین شێوە ئەنجامی بدەین.
6) پێویستە ئەوەش بزانین كە بەهەشت و دۆزەخ بە دەس خەڵكی نییە و بۆیە نابێت لە قسەی خەڵكی بترسین لە كارو كردەوەیك بكەین لەبەر خەڵكمان بێت .
7) بیر لەوە بكەینەوە كەلە قەبردا بە تەنها دەمێنینەوە.

سوودەكانی ئیخلاص :

1) هەر كردەەیك ئیخلاصی تیا بێت خوای پەروەردگار لێت وەر ئەگرێت.
2) هەروەها دڵسۆزی مەرجی وەرگرتنی دوعاكانمانە.
3) ئیخلاص پلەو پایەی مرۆڤ بەرزدەكاتەوە لە دنیاو قیامەتدا.
4) ئیخلاص مرۆڤ لە بەندایەتی كردنی بەندە دەگۆڕێت بە بەندایەتی كردنی خوای بەندە.
5) بە ئیخلاص شەیتان لێت دوور ئەكەوێتەوە و دەسەڵاتی بەسەتا ناشكێت.
6) بەهۆی ئیخلاصەوە خوای گەورە باوەڕداران سەركەوتوو ئەكات.
7) ئیخلاص ئیمانی موسوڵامان بە هێز دەكات و وا دەكات ڕقی لە گوناه و تاوان بێتەوە و لێی دوور بكەوێتەوە.
8) ئیخلاص دڵنیایی بە مرۆڤ دەبەخشێ و وادەكات ئاسودە و بەختەوەر بێت.
9) ئیخلاص باوەڕی موسوڵمان تەواو دەكات و خوای پەروەردگار لێی ڕازی دەبێت و بەر سۆز و رەحمەتی پەروەردگار دەكەوێت.
10) هۆكاری لێ خۆش بوونی تاوانەكانە.
11) هەروەها مرۆڤ بەهۆی ئیخلاصەوە كار و باری ژیانی ئاسان دەبێت و خوای گەورەش یارمەتی دەدات .
12) مرۆڤ لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەكات و دەیپارێزت .
13) هەروەها بەر شەفاعەتی پێغەمبەری خوا دەكەوێت : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی : " أسعدالناس بشفاعتی من قال لا إله ألا الله خالصاً من قلبه" رواه البخاری.
14) هەروەها دەبێتە هۆی ئاقیبەت خێری .
15) كەسێك ئیخلاصی هەبێت خۆشەویستە و لە خواوە نزیكە .

ووتەی زانایان لەبارەی ئیخلاصەوە:

* ئیمامی شاتبی دەفەرموێت : لا يقرأ أحد قصيدتي هذه إلا وينفعه الله ، لأنني نظمتها لله  واتە :" هیچ كام لە هۆنراوەكانم نەخوێندۆتەوە ئیلا خوای گەورە بەرەكەتی تێ كردووە چونكە تەنها بۆ خوام وتووە".
* ئیبن مەسعود رەزاو رەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (لا ینفع قول وعمل إلا بنیە، ولا ینفع قول وعمل ونیە إلا بما وافق السنە)  واتە : هیچ سودێكی نییە ووتە و كردەوە بەبێ نیەت ,وە  هیچ ووتە و كار و نیەتێكیش سودێكیان نییە تەنها مەگەر بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خوا بێت (صلی الله علیە وسلم) .
* ئیبن تەیمیە (رەزاو رەحمەتی خوای لێ بێت ) دەفرەموێت :" إذ  احسنت السرائیر احسن الله الظواهر) واتە هەركات تۆ نیەت و دڵ و دەروونی خۆت چاك كرد خوای گەورەش روكەش و دەرەوەت چاك دەكات .
* دەڵین لە سەهلی كوڕی عەبدوڵایان پرسی (رەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت ) چ شتێك زۆر لەسەر نەفس قورس و گرانە ؟ ئەویش فەرمووی :"الإخلاص , چوونكە هیچ سوودێكی دنیای تیا نییە "


* مكحول (رەحمەتی خوای لێ بێت ) دەڵێ‌ :" هەركەسێك چل ڕۆژ ئیخلاصی بۆخوا هەبێت و لێ دانەبڕێ ئیللا نیشانەی دانایی و حیكمەتی بە هۆی دڵیەوە لەسەر زاری دەردەكەوێت "
* ئەبوسوفیانی دارانی دەڵێت : هەركەس نیەتی بۆ خوابێت ڕزگاری دەبێت لە وەسوەسەو ڕیا كە كردەكان دە سوتێنن.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین
وصلی الله علی محمد وعلی آله‌ وصحبه‌ أجمعین

السبت، 28 سبتمبر 2013

ئايا بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا راسته‌ ؟


بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله‌ وصحبه‌ ومن ولاه‌,  اللهم إني أعوذ بك من منكرات الأخلاق والأعمال و الأهواء و الأدواء . أما بعد :

پێش ئه‌وى  بێيينه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌كان له‌ كه‌وانه‌يه‌كدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ى پێى ده‌گه‌ين و به‌نده‌ش پێى راسته‌ ده‌نوسين ( بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ ) ئه‌مه‌ش به‌ ئاسانى پێى نه‌گه‌يشتوين
به‌ڵكو چاوێكمان به‌ راى زانايان و ئه‌و ده‌قانه‌ خشاندووه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى خه‌و بينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌ن له‌ قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ووته‌ى زانايان .
له‌راستيدا بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا شتێكه‌ ناتوانرێت بڵێين درۆيه‌ , وه‌ ناشتوانين وه‌ك خۆى بڵێيين راسته‌ چونكه‌ : ئه‌وه‌ واريد بووه‌ له‌لاى ئه‌هلى سوننه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگار
له‌ هيچ شتێك له‌ دروستكراوه‌كانى ناچێت (ليس كمثله‌ شىء وهو السميع البصير ...) خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى بينيوه‌ به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ له‌ شێوه‌ى مرۆڤدا بێت ! ئه‌وه‌ گومان له‌ راستێتى ئه‌كرێت
هه‌روه‌ك چۆن ناشتوانين باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ ئه‌وه‌ شه‌يتان بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌سپاوه‌ كه‌ شه‌يتان ناتوانێت خۆى بكاته‌ سه‌ر شێوه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) چ جاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!
بۆيه‌ خه‌وبينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ شتێكه‌ ناتوانرێت لێك بدرێته‌وه‌ , وه‌ك خه‌و بينينه‌كه‌ى حه‌زره‌تى يوسف كه‌ له‌ خه‌ويدا 11 له‌ خۆرو ئه‌ستێره‌و مانگ كرنوشى بۆ ئه‌به‌ن ! ئايا ئه‌توانين چۆنيه‌تى ئه‌و خه‌وه‌ بزانين كه‌ چۆن خۆرو ئه‌تسێره‌كان به‌و خڕى و شێوه‌ جياوازانه‌يه‌وه‌
كرونش ئه‌به‌ن بۆ يوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) ؟ يان وه‌ك خه‌و بينينى پاشاكه‌ وايه‌ كه‌ له‌ خه‌ويدا حه‌وت گاى زه‌عيف حه‌وت گاى قه‌له‌و ئه‌خوات و حه‌وت گوله‌ گه‌نمى پوچ حه‌وت گوله‌گه‌نمى قه‌له‌و پڕ دان ئه‌خوات !!!
ئايا ئه‌م خه‌ونه‌ چۆن ئه‌هێنرێته‌ پێش چاو ؟ ته‌وه‌قوع ناكرێت چۆنها بووه‌ .... ته‌نها يوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) خۆى ده‌زانێت شێوه‌كه‌ى چۆن بوه‌ !
زۆرێك له‌ زانايان و پياو چاكان باسى ئه‌وه‌يان كردووه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگاريان له‌ خه‌ودا بينيوه‌ له‌وانه‌ : ( ئيمامى ئه‌حمه‌د فه‌رموويه‌تى 90 جار خواى په‌روه‌ردگارم له‌ خه‌ودا بينيوه‌ !! هه‌روه‌ها ( العلامة الآلوسي رحمه الله ) له‌ كتێبى روح المعاني ج9 ص52 ده‌فه‌رموێت :
سوێند و سوپاس بۆخوا من له‌ خه‌ومدا 3 جار خواى په‌روه‌ردگارم بينيوه‌ , سێه‌مين جاريش ساڵى 1246 كۆچى بووه‌ , بينيتم (جل شأنه‌) سه‌رتاپا نور بوو , له‌ خۆ هه‌ڵاته‌وه‌ , كۆمه‌لێك قسه‌ى پێ ووتم كه‌ تا خه‌به‌رم بۆوه‌ بيرم چوونه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها زۆرێكى تر له‌ زانانيان له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئايا خه‌وبينين به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دروسته‌ و راسته‌ ؟ فه‌رموويانه‌ : ئه‌بێت مرۆڤ خه‌وببينيێت به‌ خواوه‌ له‌ دنيا به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌ نييه‌
كه‌ باوه‌ڕداران له‌ به‌هست و ڕۆژى دواى به‌ چاوى خۆيان خواى په‌روه‌ردگار ده‌بينن , به‌ڵكو له‌ دنيادا بينينێكه‌ به‌ دڵ و مرۆڤه‌ پياوچاك و زاناكان زياتر ئه‌و خه‌ونه‌ ئه‌بينن به‌ خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ !
ئێستا ناوى به‌شێك له‌و زانايانه‌ ئه‌هێنين كه‌ فه‌رموويانه‌ خه‌وبينين به‌ خواوه‌ دروسته‌ له‌وانه‌ ( إبن باز , إبن عثيمين , إبن تيمية , ئيمامى به‌يهه‌قى , زاناى فه‌رمووده‌ ناس (مقبل الوادعي ) ,
عبد العزيز الراجحي , هه‌وه‌رها ئيمامى ئه‌لبانى فه‌رموويه‌تى ( خوازاناتره‌ ) , القاضي عياض , هه‌روه‌ها زاناى پايه‌به‌رز (العلامة محمد بن العربي التباني) له‌ كتێبى " تحذير العبقري من محاضرات الخضري" ( 1/139) فه‌رموويه‌تى :
 " رؤية الله تعالى في المنام جائزة باتفاق العلماء". واته‌ بينينى خواى په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ به‌ كۆده‌نگى زانايان , العلامة الملا القاري ,الإمام البغوي , .....هتد ) زۆرێك له‌ زانايان به‌ دروستى ئه‌زانن و پێييان وايه‌ ئاساييه‌و ئه‌بێت
مرۆڤ خه‌و به‌خواى په‌روه‌ردگاريشه‌وه‌ ببينێت !!

  
پشتيوان لوقمان
23-9-2013



واتاى (لا إكراه في الدين) !

زۆر جا خوێنه‌رى قورئان هه‌ندێك ئايه‌تى به‌رچاو ئه‌كه‌وێت كه‌ واده‌زانێت دژ به‌يه‌ك و پێچه‌وانه‌ى يه‌كترن ! له‌ ڕاستيدا به‌ ڕووكه‌ش به‌و جۆره‌يه‌و خواى په‌روه‌ردگار به‌و مه‌به‌سته‌ ئايته‌ كانى قورئانى پيرۆزى دانه‌به‌زاندووه‌ , به‌ڵك و به‌ كه‌مێك تێڕامان ده‌زانين مه‌به‌ست چييه‌ لێييان ! زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ حيساب ره‌خنه‌گرى ئاينين و قسه‌ى زل ئه‌كه‌ن له‌مه‌ تێ ناگه‌ن و تونايان به‌سه‌ريدا نييه‌ و واده‌زانن خوانه‌خواسته‌ (تناقض ) و جياوازى و ناته‌واى له‌ قورئاندا هه‌يه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئايته‌ پيرۆزانه‌ ده‌هێننه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌, بۆنمونه‌ ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ بكه‌م ئايه‌تى (لا إكراه في الدين ) ه‌ .... واته‌ (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) هه‌ندێك جاريش خه‌ڵكى نه‌زان هه‌يه‌ نوێژ ناكات ياخود رۆژوو ناگرێ يان يه‌كێك له‌ پايه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام جێ به‌جێ ناكات ئه‌م ئايه‌ته‌ى له‌به‌ر كردووه‌ و كاتێك پێى ده‌ڵێيت بۆ ده‌يدات به‌سه‌رتا , جا ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌توانين بڵێين وه‌ڵامێكى كورتيشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ ! ته‌ماشا بكه‌ن خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانه‌كه‌يدا ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب} (التوبة:29) واته‌ : ئه‌ى ئيمانداران دژى ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕى راست و دروستيان به‌ خوا و رۆژى دوايى نييه‌ و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به‌ حه‌راميان داناوه‌ به‌ حه‌رامى نازانن په‌يڕه‌وى دينى حه‌ق نابن , له‌وانه‌ى كه‌ تێبيان پێدراوه‌ (گاور و جوله‌كه‌ ) بجه‌نگن .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بينن ئه‌مه‌ش ئايته‌ێكى ترى قورئانى پيرۆزه‌ و ئه‌مر به‌ كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ حه‌رامى خوا و پێغه‌مبه‌ر به‌ حه‌رام نازانن و باوه‌ڕين به‌خوا و ڕۆژى دوايى نييه‌ ! ئه‌ى كه‌واته‌ (لا إكراه‌ في الدين ) ماناى چييه‌ ؟! يان له‌ ئايتێكى ترى قورئانى پيرۆزدا خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :{قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة} (التوبة:123) واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ بجه‌نگن دژى ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ى كه‌ لێتان نزيك ده‌بنه‌وه‌ به‌ ده‌ور و به‌رتانا (نيازى شه‌ڕفرۆشتنيان هه‌يه‌ ) و با توند و تيژى و هێزو توانات تيا به‌دى بكه‌ن ,بشزانن خوا يار و ياوه‌رى پارێزكارانه‌ . به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ئايته‌ش ده‌بينين فه‌رمان به‌ كوشتنى كه‌سانى بێ باوه‌ه‌ڕ و شه‌ڕه‌نگێز ده‌كات !!

به‌ڕوونى جياوازى نێوان ئايته‌كه‌ى سوره‌تى به‌قه‌ره‌و دوو ئايه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى ته‌وبه‌ دياره‌ , كه‌ ئه‌وه‌ى يه‌كه‌ميان باس له‌وه‌ ده‌كات زۆر كردن له‌ ديندا نييه‌ و ئايه‌ته‌كانى سوره‌تى ته‌وبه‌ش باس له‌ روووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان ده‌كات و كوشتنيان به‌ پێويست ده‌زانێت !

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ته‌فسيرى زانايان ده‌كه‌ينه‌ ئه‌وئه‌نجامه‌ى كه‌ :

يه‌كه‌م : ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ بۆته‌وه‌ به‌ ئايه‌تى {يا أيها النبي جاهد الكفار والمنافقين} (التوبة:73) .

دووه‌م : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايه‌تى (لاإكراه‌ في الدين ) نه‌سخ نه‌بۆته‌وه‌ و (محكمة ) و تايبه‌ته‌ به‌ (أهل الكتاب ) جوله‌كه‌ و مه‌سيحى چونكه‌ ئه‌وان ئه‌توانن له‌ سايه‌ى جده‌وڵه‌تى ئيسلامدا بژين و (جزية ) سه‌رانه‌ بده‌ن به‌ ده‌وڵه‌تى ئيسلامى , ئه‌م ڕايه‌ زۆربه‌ى زنايانى له‌سه‌ر هاوڕان و راى زۆرينه‌يانه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌يد قوتب له‌ ته‌فسيره‌كه‌يدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ئايته‌ پيرۆزه‌ مه‌به‌ستى له‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناتونرێت بنچينه‌كانى بيرو باوه‌ڕ بچه‌سپێنرێت له‌ دڵى خه‌ڵكيدا چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ پێويسته‌ خۆى دركى پێ بكات و باه‌ڕى پێ بهێنيت هيچ كات ناتوانرێت به‌ كوشتن يان به‌ سزادان واى لێ بكه‌يت باوه‌ڕ بكات .

هه‌روه‌ها إبن عاشور ده‌فه‌رموێت نه‌خێر ئه‌م ئايته‌ نه‌سخ بۆته‌وه‌ و كارى پێ ناكرێت به‌ڵك و بۆ كاتێكه‌ كه‌ حوكمه‌تى ئيسلامى هه‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه‌ وسلم ) له‌ دواى فه‌تى مه‌ككه‌ به‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ى فه‌رموو (اذهبوا فأنتم الطلقاء) رواه البيهقي.

خواش زاناتره‌ !

له‌ كۆتاييدا ده‌لێم به‌ كورتى باسێكى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌مان كرد حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هيچ كات ئه‌م ئايه‌ت پيرۆزه‌ نابێته‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌سێك سزا نه‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نوێژ ناكات يان رۆژوو ناگرێت يان ....هتد و بوترێت (زۆركردن له‌ ديندا نييه‌ ) نه‌خێر ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌يه‌ كه‌ باسمان كرد !

والسلام عليكم ورحمة الله 

پشتيوان لوقمان
8-8-2013

حه‌قيقه‌تى مردن له‌ ئيسلامدا

بسم الله الرحمن الرحيم 
الحمد لله وكفى وسلام على عباده الذين اصطفى وبعد :

مردن چییە ؟

مردن بریتیە لە جیابوونەوەی گیان كە پێی دەوترێت (روح ) لە لاشە (جسد) , بەشێوەیەك هەموو كارو چالاكییەكی لاشەی مرۆڤ لە كار بكەوێت و نەتوانێت هیچ جولەیەك بكات بە یەكجاری ! خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بەم جۆرە مردنە كردووە و دەفەرموێت:" الله يتوفى الأنفس حين موتها والتى لم تمت فى منامها فيمسك التى قضى عليها الموت ويرسل الأخرى إلى أجل مسمى " واتە: هەر خوایە كە گیانەكان دەكێشێت لەكاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش كە نەمرد لە خەوەكەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو كەسەی كە خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەكەی دەگرێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ لاشەی، ئەو كەسەش كە ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوە بۆی تا كاتێكی دیاریكراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ كەسانێك كە تێفكرن و بیر بكەنەوە.
واتای ئایەتەكە ڕوونە باس لە دوو جۆری مردن ئەكات بە برتین لە مردنی ڕۆشتن بۆ ژیانی بەرزەخ و خەوتن كە ئەویش جۆرێكە لە مردن .

مردن دڵاخۆشییە یان غەم وپەژارە بۆ مردوو؟

زۆرێك لە خەڵكی وادەزانن ئەو كەسەی دەمرێت دەچێتە بارودۆخێكی زۆر ناخۆشەوە لە كاتێكدا ئەوە بارودۆخی بێ باوەڕانە چونكە باوەڕیان بە خوا (جل وعلی ) و پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) نەبووە و گوێرایەلی خوای پەروەردگار نەبوونە ,و سزاو ئازاری بە ئێشیان بۆهەیە هەروەك خوای پەروەردگار لە سورەتی (اڵانعام) دا دەفەرموێت: " ولو ترى إذ الظالمون فى غمرات الموت والملائكة باسطوا أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب الهون "واتە: خۆ ئەگەر ئەو ستەمكارانە ببینی چۆن لە ئێش و ئازاری سەرەمەرگدا (گیرێكیان خواردووە) فریشتەكانیش دەستیان لێدەكەنەوە و لێیان دەدەن و (پێیان دەڵێن): ئادەی گیانتان بدەن بەدەستەوە، دەی ڕۆحتان دەركەن، ئەمڕۆ لە تۆڵەی (خوا نەناسیتاندا) سزاو ئەشكەنجەی ڕیسوایی و شەرمەزاری دەدرێن، چونكە شتی ناحەقتان بەدەم خواوە هەڵدەبەست و خۆتان بەگەورە دەزانی لەبەرامبەر ئایەت و فەرمانەكانی خوادا و لووت بەرزیتان نەیدەهێشت باوەڕی پێ بهێنن.
بەڵام بۆ باوەڕداران خۆشی و بەختەوەرییە چونكە سۆزو بەزەی خوا دەیانگرێتەوە و لە ناز و نیعمەتدا دەژین تا ڕۆژی قیامەت , وەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت : "یا أیتها النفس المطمئنە ارجعی إلی ربك راضیە مرضیة فادخلی فی عبادی وادخلی جنتی "واتە: "( بە ئیماندارای سەرفراز لە سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لە ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند كە لە تەمەنی كۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست , بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت كە تۆ لەو ڕازیت و ئەویش لە تۆ ڕازیە, دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاكە نازدار و بەڕێزەكانمەوە,بچۆرە بەهەشتە خۆشە ڕازاوەكەمەوە. "
بێگومان خوای پەروەردگار لە موسوڵمانان ڕازییە لە كاتی سەرەمەرگدا و دڵخۆشی دەكات بە خستنە بەهشتیوە وەك دەفەرموێت : "ولا تحسبن الذین قتلوا فی سبیل الله أمواتا بل أحیا‌ء عند ربهم یرزقون فرحین بما أتاهم الله من فضله ویستبشرون بالذین لم یلحقوا بهم من خلفهم ألا خوف علیهم ولا هم یحزنون ویستبشرون بنعمە من الله وفضل "
واتە : (هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و كوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵكو ئەوانە زیندوون، لای پەروەردگاریان لە ڕزق و ڕۆزیی (هەمە جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن * زۆر دڵخۆش و شادمانن بەو بەخشش و زیادە فەزڵەی كە خوا پێی بەخشیوون، مژدەش دەدەن بەوانەی هێشتا بەوان نەگەیشتوون و (شەهید نەبوون) كەبێگومان هیچ ترس و بیمێكیان لەسەر نییە، هیچ غەم و پەژارەیەكتان بۆ پێش نایەت لە بەجێ هێشتنی دنیا * مژدە دەدەن بەنازو نیعمەتانی تایبەتی و فەزڵ و ڕێزی بێ سنوور لەلایەن خوای میهرەبانەوە).
سەرنج بدە لەم دەستەواژانە (فریحین ) دڵخۆشن ( الا خوف علیهم ولا هم یحزنون) لە ترس و دڵتەنگی روویان تێ دەكات (یستبشیرون) دووجار هاتووە واتە مژدەیان پێ دەدەن ! كەواتە سوپاس بۆ خوا موسوڵمانان پارێزراون لە خەم و دڵتەنگی و ئاراز و ئەشكەنجەی مردن و ناو گۆڕ بەڵك و بە پێچەوانەوە لە نازو نیعمەتا ئەژین و دڵخۆش و كامەرانن و مژدەی خۆشییان پێ دەدرێت .

جۆرەكانی مردن:

مردن دەكرێتە دووجۆر : یەكەم/ مردنی لە ناكاو ئەو مردنەیە كاتێك روو لە مۆڤ دەكات كە لە تەواوی صحەت و تەندورستیدایە , دووەم/ مردنی چاوەڕوان كراو ئەمەش ئەو مردنەیە كە مرۆڤ توشی دەبێت بە هۆی نەخۆشی یان پیری ....هتد .
هەوەها دابەش دەكرێت بۆ دووجۆری تر كە ئەمانەن:
یەكەم: مردنی سروشتی ئەو مردنەیە كە مرۆڤەكان و باقی ژیانلەوەرانیش دەستیان تێدا نییە .
دووەم: مردنێك كە پێی دەوترێت (كوشتن) ئەمەیان یان مرۆڤ یان ژیانلەوەران دەستی تیایەتی و دەبێتە هۆكار .

مردن بۆ چییە ؟
بێگومان مردن بۆ یەكێكە لەم دوانە : گەیشتن بە خۆشی و بەختەوەری نەبڕواوە و بەهەشتی خوا , یان دۆزەخ و سزاو خەشمی خوای پەروەردگار , مرۆڤ لە دنیادا فرسەتی هەڵبژاردنی دراوەتی دەتوانێت كار بۆ هەركامێكیان بكات كە دەیەوێت , وە پاش مردن مرۆڤ ناتوانێت هیچ كردەوەیەك ئەنجام بدات (دوعا كردنیش عیبادەتە ) بۆیە با كەس نەچێتە سەر قەربی فڵانە شێخ و فڵان پیاو چاك هەر چەندێك چاك و بۆ خوا صولحاو بێت تازە ناتوانێت هیچت بۆ بكات , بۆیە چاوەڕوانی لە مردوو ناكرێت و دوا كردن لێ بریتیە لە شیرك و هاوەڵپەیداكردن بۆ خوای پەروەردگار (خوا پەنامان بدات ).

الاثنين، 22 يوليو 2013

پێگه‌ى ئيسلام نيوز

پێگه‌يه‌كى هه‌واڵى ئيسلامى سه‌ربه‌خۆيه‌ به‌م نزيكانه‌ له‌لايه‌ن ستافێكى كاراو ئيسلام دۆته‌وه‌ به‌ پشتيوانى خواى إن شاء الله ده‌كه‌وێته‌ كار و له‌ خزمه‌ت موسوڵماناندا ده‌بێت.

ستافى ئيسلام نيوز له‌سه‌ ئه‌م چه‌ند بنه‌مايه‌ كاره‌كانيان رِاده‌په‌ڕِينين:

1- ئيسلامى بونمان پێش كورد بونمانه‌.
2- رِاستگۆى پێش خێراى دروشمى ئێمه‌يه‌.
3- كار بۆ يه‌كگرتنى سه‌رجه‌م موسوڵمانان ده‌كه‌ين هه‌ر فكره‌ و مه‌زهه‌ب و بۆچوێكيان هه‌بێت.

سه‌رنوسه‌ر و خاوه‌ن ئيمتياز
پشتيوان لوقمان
pshtewanluqman1@gmail.com

 
هه‌موو مافێكى پارێزراوه‌ © 2013 | پێگه‌ى ئيسلام نيوز | Powered by Blogger